سەردێڕ:

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسایی و دارایی دەستیپێکرد

بۆ تاوتوێی یاسای چاکسازی
فۆتۆ: 
2018-06-10

4540 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسایی و دارایی لەسەر یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە دەستیپێکردووە.


هێرش قادر ، هەولێر 

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسایی و دارایی لەسەر یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە دەستیپێکردووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ڕایگەیاند، بۆ دیاریکردنی رۆژی دانیشتنی پەرلەمان و تاوتوێکردنی  یاسای چاکسازی خانەنشینی مووچە و دەرماڵە دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەمان و لیژنەکانى دارایی و یاسایی لە کۆبوونەوەدان.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشووش لیژنەکانی دارایی و یاسایی کۆبوونەوە و دواتریش عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، لە هەمواری نوێی یاسایی چاکسازیدا چوار خاڵ جێگیرکراوە و سیستەمی پاشەکەوتیش لەگەڵ جێبەجێکردنى یاسای چاکسازی هەڵدەگیرێت و دەستکاری هیچ دەرماڵەیەکیش ناکرێت.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان ڕاشیگەیاند، بە پێی هەموارە نوێیەکە هیچ خانەنشینێک موچەکەی  لە ٤٠٠ هەزار کەمتر نابێت و دەستکاری هیچ جۆرە دەرماڵەیەکى موچەخۆرانیش ناکرێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

پڕۆژه‌یاساى چاكسازى خانەنشینی، دوای بێنە و بەرەیەکی زۆری نێوان فراکسیۆنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ى شوباتى ئەمساڵدا بەکۆى دەنگى پەرلەمانتارانى سەرجەم فراکسیۆنەکان پەسەندکرا، بەڵام ماده‌ى سێیه‌م كه ‌تایبه‌ته‌ به‌ موچه‌ و خانه‌نیشنى پله‌ باڵاكان ناڕەزایی بەفراوانى لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان لەدژى ئەنجامدرا، بەو هۆیەشەوە پڕۆژه‌کە لە ڕۆژی ٤ی ئازار لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە بە فەرمى گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەمەبەستى هەموارکردنەوەى.

هـ،ڕ