سەردێڕ:

تەقە لە دادگای تێهەڵچوونەوەى هەولێر کرا

فۆتۆ: 
2018-06-10

23833 جار خوێندراوەتەوە

تەقە لە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر کرا و ئەنجامدەرانی ئەو کارەش دەستگیر کران.


ئومێد چۆمانی - هەولێر

تەقە لە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر کرا و ئەنجامدەرانی ئەو کارەش دەستگیر کران.

دوای ڕووداوەکەش ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوو کەس کە پێشمەرگە بوون دەستدڕێژی گوللەیان  لە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر کردووە و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕاشیگەیاند، "پێویستە ئەو کەسانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە بۆئەوەی ببنە پەند و عیبرەت بۆ خەڵک".

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر و ٩ و ٣٠ خولەکەی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر کردووە.

ش.ق