بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٦ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.
ش.ق
