بۆمبێک لە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
ووریا حەمەکەریم ، هەڵەبجە
بۆمبێک لە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆمبێک لە بەردەم دەرگای ماڵێکدا تەقیوەتەوە بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیانى مادی هەبووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى ئاسایشی هەڵەبجە ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرابکەن و وتوویانە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، تا ئێستاش بە ووردی نازانرێت بۆمبەکە دەستی بووە یان چێنراو بووە و هۆکارەکەشی ڕووننیە.
هـ،ڕ