سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق کۆبوونەوە

تاوتوێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان کردووە
فۆتۆ: 
2018-06-10

1513 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە و تاوتوێ دوا پێشهاته‌كانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کردووە.


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە و تاوتوێ دوا پێشهاته‌كانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کردووە.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسی دوا پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه کردووە.

هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق كردووەو هیوایان خواستووە ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته‌ئاراوه‌، چاره‌سه‌ربكرێن و نه‌بنه‌ڕێگر لە به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عێراق.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جدی له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به ‌شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات.