نه‌جیب فۆتۆگرافێكی بواری سروشته، سێ ساڵه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری‌دا وه‌ك تیمی فۆتۆگرافه‌رانی سروشت كار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌كه‌ن.
نه‌جیب فۆتۆگرافێكی بواری سروشته، سێ ساڵه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری‌دا وه‌ك تیمی فۆتۆگرافه‌رانی سروشت كار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌كه‌ن.
ئه‌وان سه‌ردانی ده‌روده‌شت و شوێنه جیاجیاكان ده‌كه‌ن و وێنه‌ی ئاژه‌ڵ و جۆره جیاوازه‌كانی باڵنده‌ی كێوی ده‌گرن و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره ده‌ڵێت ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، بەو پێیەى له ساڵانی ڕابردوودا له یه‌ك شوێندا ١٢٠ ئاسكی وێنه گرتووه، به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵ له هه‌مان شوێن ته‌نها ١٠-١٥ ئاسكی بینیوه و ده‌ڵێ به‌هۆی ڕاوكردنه‌وه له‌ناوچوون.
له ساڵی ٢٠١٥ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێنماییه‌كی بۆ ڕێگرتن له ڕاوی نایاسایی بڵاو كردووه، كه سزای جۆربه‌جۆری بۆ ڕاوكردن دیاری كردبوو، ئه‌گه‌رچی بوو به بڕیار و ڕه‌وانه‌ی دادگاكان كرا بۆ كارپێكردنی، به‌ڵام به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی بواری ژینگه كار به‌و بڕیارانه نه‌كراوە.
ئێستا ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه بۆ پاراستنی ئه‌و په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵانه‌ی كه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه پرۆژه یاسایه‌كی ئاماده كردووه و بەنیازە به‌م نزیكانه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى بکات تا بنێردرێته پارله‌مان و پەسەند بکرێت.
ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه ده‌ڵێن ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری كێوی به تایبه‌ت ئاسك هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونی له‌سه‌ره کە به جینۆسایدی ئاسك ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام پێشتر بەرپرسانى پۆلیسی دارستان ئاماژەیان بەوەکردبوو، حاڵەتەکان به‌و شێوه‌یه نییه كه ڕێكخراوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، هەرچەندە ئاشکرایان کردبوو كه ڕاوكردنی نایاسایی دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه‌و توانای ئه‌وانیش بۆ بنەبڕکردنى سنوورداره به هۆی كه‌می ئۆتۆمبێل و دابین نه‌كردن بەنزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
هــ.حــ