سەردێڕ:

کۆیە.. نەبوونى خوێندنگاى ئامادەیی لە پرۆژەیەکدا بووەتە کێشە

هاووڵاتیانی بە نیازن خاوەنی پرۆژە تەواونەکراوەکان بدەنە دادگا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-14

1651 جار خوێندراوەتەوە

ڕایان خوێندکاری پۆلی ١٢ ی ئامادەییە و لەگەڵ ژمارەیەکی تری خوێندکار ڕۆژانە بە ڕێگایەکی قوڕاویدا دەچن بۆ خوێندنگا


ڕایان خوێندکاری پۆلی ١٢ ی  ئامادەییە و لەگەڵ ژمارەیەکی تری خوێندکار ڕۆژانە بە ڕێگایەکی قوڕاویدا دەچن بۆ خوێندنگا

ئەم خوێندکارانە دانیشتوی پڕۆژەی خانووە تەواونەکراوەکانی کۆیە ستین ، لەبەر ئەوەی لە پڕۆژەی نیشتە جێ بوونەکەدا هیچ خوێندنگایەک نیە بۆیە دەبێت چەندین کیلۆ مەتر ببڕن تا دەگەن بە خوندنگا

لەدوای ساڵانی ٢٠١٠ وە بڕیاری دروست کردنی  ٤٥٠ خانوو لەم شوێنە دراو هاوڵاتیان بۆ هەر خانوەیەک زیاتر لە ٥٠ ملیونیان خستە ناو ئەم پڕۆژەوە بەڵام دوای ٧ ساڵ تەنها بونەتە  خاوەنی  هەیکەلێک  یاخود زەویەکی بەتاڵی پڕلە بلۆک

بۆیە بەشێک لەو خاوەن خانوانە کە ژمارەیەکان ٢٠ کەسە نزیکەی ١٥ملیۆنی تریان خەرجکردووە کردوە تا خۆیان خانوەکانیان تەواوکردووەە

ئێستا هەریەکێک لەم ٢٠ خانوە لەسەر خاوەنەکانیان زیاتر لە ٦٠ ملیۆنی تێچووە ئەمە لە کاتێکدایە هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییشی تیادانیە

هەر هاوڵاتیەک نزیکەی ٥٠ ملیۆنی داوە و بەشێک لەو هاوڵاتیانە ئێستا سەرقاڵی سکاڵا تۆمارکردنن تا مافی خۆیان وەربگرنەوە.

ئەو کۆمپانیایەی سەرەتا دەستی بەکارکردن کرد بۆ هەر بەشداربویەک بڕی ١٠ هەزار دۆلاری وەردەگرت و دواتر ئەوەی تر بەقست وەردەگیرا ، بەڵام دوای کەمێک کارکردن بەڵێندەرەکە خۆی کوشت، دوای ئەویش دوو بەڵێندەری دیکە پڕۆژەکەیان وەرگرت بەڵام لە ئێستادا هەردووکیان وازیان هێناوە.

تارق حەیدەری قایمقامی کۆیەش دەڵێت، پێنج پڕۆژەی نیشتەجێ بوون لە کۆیە هەیە و هەمان کێشەیان هەیە و خاوەنەکانیانیش دیارن بۆیە لەهەوڵدان سەرجەمیان بدەنە دادگا

ئەو خانوانەی کە کۆمپیانیاکان لەکۆیە دروستیان کردون بەشێکیان بەڕێژەیەکی باش کاریان تیاداکراوە، بەڵام بەهۆی خراپی لە شێوازی دروستکردندا، بەشێک لەدیوارەکانیان تەقیون و کاشی و پەنجەرەو بەشەکانی  تری خانوەکان داڕوخاون.

ع.م