سەردێڕ:

حەلبوسی بۆ ڕازیکردنی پارتی لەسەر وەزارەتی داد هاتووەتە هەرێم

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق
نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی
فۆتۆ: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم
2018-12-14

29565 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەرێم و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکانیش حەلبوسی بە مەبەستی ڕازیکردنی بارزانی لەسەر پۆستی وەزارەتی دادی عێراق هاتووەتە هەولێر.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئامانجی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی ڕازیکردنی مەسعود بارزانییە بۆئەوەی لەسەر وەزارەتی داد نەرمی بنوێنێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە بەغداوە، عادل عەبدولمەهدی داوایکردووە پارتی و سەرجەم لایەنەکان نەرمی بنوێنن بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

پێش هاتنی بۆ هەولێر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی موقتەدا سەدری کردووە لە شاری نەجەف و سەردانەکەی هەولێریشی بۆ تەواوکردنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکهێنانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدییە.

تا ئێستا هەشت وەزارەتی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی پڕنەکراونەتەوە، سەرەڕای هەوڵی لایەنەکان بۆ گەشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پڕکردنەوەی ئەو وەزارەتانە و یەکێک لەوانەش وەزارەتی دادە کە یەکێتی بە مافی خۆی دەزانێت و پارتیش تا ئێستا ئامادە نییە پشتگیریی بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەتەوە و باسیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کردووە.

ع.ا