سەردێڕ:

بەهۆى لافاوەوە زیان بە ڕێگەى کەلار - دەربەندیخان گەیشتووە

روخانی پردی دەرەدۆین بەهۆی لافاوەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-12-14

3641 جار خوێندراوەتەوە

بارانی زۆر و بەخوڕی هەفتەی ڕابردوو، لافاوی لە زۆربەی چەمەکان دروستکردووە و زیانی زۆری بە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان گەیاندووە و چەند پردێک لەو سنوورە ڕووخاون.


بارانی زۆر و بەخوڕی هەفتەی ڕابردوو، لافاوی لە زۆربەی چەمەکان دروستکردووە و زیانی زۆری بە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان گەیاندووە و چەند پردێک لەو سنوورە ڕووخاون.

پردی سەرچەمی دەرەدۆین لە باشووری قەزای دەربەندیخان یەکێک بوو لەو پردانەی کە لەسەر ڕێگای کەلار- سلێمانیدا ڕووخا و هاتوچۆی نێوان گەرمیان و سلێمانیی ڕاگرت و لە ئێستاشدا ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە، وەک شۆفێران خۆیان دەڵێن، ئەوان بۆ هاتوچۆکردن ناچارن ڕێگایەکی دوور و درێژ ببڕن و نەبوونی ئەو پردە ئاستەنگی دروستکردووە.

بۆ چارەسەری کاتیی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە گەرمیان بۆ سلێمانی، بڕی ١١٠ ملیۆن دینار بۆ پردەکە و ئەو ڕێگایانە کە زیانیان پێ گەشتووە تەرخانکراوە و، فەرەیدون ڕەسوڵ ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان دەڵێت، ئەگەر کەشوهەوا لەباربێت بە زووترین کات چارەسەرێکی کاتی بۆ پردەکە دەکەن.

بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردووەوە زیانێکی مادی زۆر بە هاوڵاتییانی ناوچەکە گەیشت و چەند کێڵگەیەکی ماسی لەناوچوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن و تێکشکان.

ع.ا