سەردێڕ:

تەرمى چوار شەهیدەکەى بۆردومانەکەى تورکیا لە مەخمور بەخاکسپێردران

بەخاکسپاردنی شەهیدەکانی مەخمور
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-12-14

1177 جار خوێندراوەتەوە

شەوی (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خانویەکیان بۆردومانکرد لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخمور و، بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی نیشتەجێی کەمپەکە شەهید بوون کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.


شەوی (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خانویەکیان بۆردومانکرد لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخمور و، بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی نیشتەجێی کەمپەکە شەهید بوون کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.

لەکاتی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدەکانیان فلیس محەمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕیوەبەری کەمپی مەخمور ئیدانەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە خەبات کردن.

یوسف ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی کەمپی شەهید ڕۆستەم دەڵێت، شەهیدەکان هەر چواریان هاوڵاتی ئاسایی بوون و سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ بوون، لەو کاتەشی لێیاندراوە لەناو ماڵی خۆیاندا بوون.

بەشێک لە حزبەکانی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە)، بەشداری ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان کرد و ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد، داواشدەکەن حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن.

لە بۆردومانەکەی شەوی (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)ی سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم، کە چوار هاوڵاتی شەهید بوون، تورکیا بە دوو فڕۆکە شەش مووشەکی ئاڕاستەی کەمپەکە کردووە.

هاوکات ساڵی ڕابردووش بۆردومانی ئەم کەمپە کرا و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوو.

ع.ا