عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەبێت ئەو کەسانە عاقڵ بووبن کە ئێستا سەردانی بارزانی دەکەن و تێگەیشتوون مانەوەی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بەندە بە مانەوەی بارزانییەوە.

عەلی عەونی لە نوسینەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت ئەوانەی پێشتر ڕەخنەیان لە بارزانی دەگرت ئێستا عاقڵ بووبن و لە گرنگیی مانەوەی بارزانی تێگەیشتبن.
ڕەخنەش لەوانە دەگرێت کە دژایەتیی بارزانییان دەکرد، بۆچی لە ئێستادا هیچ ڕەخنەیەک لە سەرکردایەتیی حزبەکانیان ناگرن کە هەموویان ڕێگای "سەری بڵندیان" گرتووەتەبەر بۆ لای مەسعود بارزانی.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی وەک ئاماژەیەک بە پێشوازی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بۆ کاندیدەکانی پارتی، لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت، "هەموو ڕێگاکان دەچنەوە لای بارزانی".
ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی پێشوو شاندی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر بۆ کۆبوونەوە دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم سەردانی پارتییان کرد.
ع.ا