سەردێڕ:

پۆلیسی چەمچەماڵ ٢٥ تۆمەتباری دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2018-12-14

3716 جار خوێندراوەتەوە

بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ٢٥ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر چەند پارچە چەکێکدا.


بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ٢٥ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر چەند پارچە چەکێکدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ هەینی (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بڵاوکراوەتەوە، بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ چوار تۆمەتبار، بنکەی پۆلیسی شۆڕش ٨ تۆمەتبار، بنکەی پۆلیسی تەکیە ٨ تۆمەتبار و بنکەی پۆلیسی سەنگاو دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

ئەمە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی چەند پارچە چەکێک لە قادر کەرەم و ئاغجەلەر و دەستگیرکردنی خاوەنەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ کراوەتەوە و تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر بەندکراون.

ع.ا