دوێنێ شەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد، و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی، مەخمور، هێرش قادر
دوێنێ شەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد، و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.
لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا چوار کەس شەهیدبوون کە هەموویان ژنن، هەر ئەمرۆش لە ڕێورەسمێکی جەماوەریدا لە مەخمور تەرمی هەر چوار شەهیدەکە بەخاکسپێردران.
ئ. ف





