لە ڕێورەسمێکی جەماوەریدا لە مەخمور تەرمی هەر چوار شەهیدەکەی بۆردومانی دوێنێ شەوی هێزەکانی تورکیا بەخاکسپێردران.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی، مەخمور، هێرش قادر
لە ڕێورەسمێکی جەماوەریدا لە مەخمور تەرمی هەر چوار شەهیدەکەی بۆردومانی دوێنێ شەوی هێزەکانی تورکیا بەخاکسپێردران.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە مەخمور ڕایگەیاند، هەرچوار شەهیدەکە ژنن و سیانیشیان لە یەک خێزانن.
ئەوەشی وت، لەئەنجامی بۆردومانەکاندا، ئاسیا عەلی محەمەد تەمەن ٧٣ ساڵ، و نارنج فەرحان قاسم ٢٦ ساڵ کچی ئاسیا عەلی ، و ئەڤین کاوە مەحمود ١٤ ساڵ نەوەی ئاسیا عەلی، و ئەیلەم محەمەد عومەر ٢٣ ساڵ.
دوێنێ شەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.
ئ. ف








