سەردێڕ:

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ناوچەی بازیان کرێکارێک گیانی لە دەستدا

فۆتۆ: 
2018-12-14

3201 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسنتوانەوە لە ناوچەی بازیانی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، کرێکارێک گیانی لە دەستداوە و کرێکاریکی دیکەش بریندار بووە.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ڕزگار جەبار، چەمچەماڵ

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسنتوانەوە لە ناوچەی بازیانی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، کرێکارێک گیانی لە دەستداوە و کرێکاریکی دیکەش بریندار بووە.

سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لە کارگەی ئاسنی سلێمانی ستیل ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار برینداربوون و، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە و ئەویدیکەشیان باری تەندروستی ناجێگرە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو کرێکارەکە هاووڵاتی بیانین.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا چەند جارێکی تر لە کاتی کارکردندا لە کارگەکانی ئاسنتوانە و شیشی ناوچەی بازیان تەقینەوەی دیکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە کرێکاری کارگەکان برینداربوون یان گیانیان لە دەستداوە.

ع.م