سەردێڕ:

ئەردۆغان: هێرشەکانمان بۆ سەر مەخمور و شنگال بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-14

1840 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر مەخمور و شنگال بەردەوام دەبێت، و لە زووترین کاتدا ئۆپراسیۆنی خۆرهەڵاتی فورات ئەنجامدەدەن.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر مەخمور و شنگال بەردەوام دەبێت، و لە زووترین کاتدا ئۆپراسیۆنی خۆرهەڵاتی فورات ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ هەینى (١٤ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٨) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، "ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر شنگال، دەوروبەری مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا، كه‌ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنوره‌كانمان دروستكردووه‌، و ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌یشی به‌دوادا دێت."

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی خۆرهەڵاتی فورات ڕایگەیاند، لە زووترین کاتدا ئەو ئۆپراسیۆنە دەستپێدەکات، و ئەگەر ئەمەریکا هێزە کوردییەکان لە منبج  دەرنەکەن ئەوا خۆیان دەچنە ئەو شارە و دەڵێت "یەک ڕۆژ ئارامیان نەماوە."

ئەردۆغان وتیشی، پێشتر ئەمەریکا بەڵێنی پێیانداوە کە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) ئەو شارە چۆڵدەکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردەسەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەى تورکیا کەمپى ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پەکەکەیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومانکرد و بەپێی دواین ئاماریش بەهۆى هێرشەکانەوە چوار ژن شەهیدبوون کە سیانیان سەربە یەک خێزانن و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.

ئ. ف