سەردێڕ:

وەزارەتى ئەوقافى هەرێم : سێشەممەى داهاتوو پشووى فەرمییە

بەبۆنەى ساڵیادى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیحەوە
فۆتۆ: 
2018-12-14

69512 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد ڕۆژى سێشەممەى هەفتەى داهاتوو پشووى فەرمییە.


دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕێناس عەلى

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو پشووى فەرمییە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو (٢٥ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٨) بەبۆنەى ساڵیادى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیحەوە پشووى فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت.

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى وتیشی، ئەو پشووە بەپێی ئەو ساڵنامەیەى کە لاى وەزارەتەکەیانە دانراوە و هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە کراوەتە پشوو.

ئ.ر