سەردێڕ:

تەڤگەری ئازادی ئامادەکاری بۆ دووەمین کۆنگرەی خۆی دەکات

فۆتۆ: 
2018-12-14

695 جار خوێندراوەتەوە

تەڤگەری ئازادی ئامادەکاری بۆ دووەمین کۆنگرەی خۆی دەکات و دەڵێت، کۆنگرەکەیان وەڵامێکە بۆ ئەو لایەنانەی بەنیازن کۆسپ بخەنە بەردەم کارەکانیان .


تەڤگەری ئازادی ئامادەکاری بۆ دووەمین کۆنگرەی خۆی دەکات و دەڵێت، کۆنگرەکەیان وەڵامێکە بۆ ئەو لایەنانەی بەنیازن کۆسپ بخەنە بەردەم کارەکانیان .

شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی لە هەرێم، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کادیر و ئەندامی تەڤگەر کۆنفرانسی ناوخۆییان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاند، "بۆ ئامادەکاری کۆنگرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و ئەو شارانەی بارەگای تەڤگەریان لێیە کۆنفرانسی خۆمان ئەنجامدەدەین بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنگرە."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجیان لە کۆنگرە هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ و گفتوگۆیە لەسەر هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی حیزبەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا دەزگا ئەمنییەکان بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت تەڤگەری ئازادییان ئاگادارکردووەتەوە کە بارەگاکانیان چۆڵبکەن، هاوکات شیلان شاکر ڕایگەیاند، چەند ساڵە داوای مۆڵەتیان لە حکوماتی هەرێم کردووە بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە و وتیشی، "ئێمە ناڕۆین مەگەر بە زۆر لە بارەگاکە دەرمانبکەن، چونکە وەک حزب مۆڵەتی فەرمیمان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەیە."

ب. م