هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی ڕایانگەیاند، ئاکەپە بە بۆمبارانکردنی کورد دەیەوێ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگی تورکە نەتەوە پەرەستەکان بەدەستبهێنێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی ڕایانگەیاند، ئاکەپە بە بۆمبارانکردنی کورد دەیەوێ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگی تورکە نەتەوە پەرەستەکان بەدەستبهێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی هاوسەرۆکانی هەدەپە ڕایانگەیاند، ئەردۆغان بە بۆمبارانکردنی مەخمور و شنگال دەیەوێ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەنجامبدرێت، دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بەدەستبهێنێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "هێرشی ئەرۆغان لەڕووی مرۆڤایەتی، یاسایی، نێودەوڵەتی و سیاسی قبوڵکراونییە."
هاوسەرۆکانی هەدەپە داوا لە ئەردۆغان دەکەن، دەست لە هەڵوێستی سەرشێتانەی خۆی هەڵگرێ و داوایان لە ڕای گشتی جیهان کرد لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن.
دوێنێ ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٩ و پێج خولەکی شەو ناوچەکانی گر عوزێر، گەلی شلۆی شنگال، کەمپی مەخمور و چیای قەرەچوخ لە مەخمور لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆمبارانکران، و لە ئەنجامی بۆمبارانەکاندا چوار کەسی مەدەنی شەهیدبوون کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئ. ف