سەردێڕ:

هەسەدە شارۆچکەیەکیان لە ڕۆژهەڵاتى سوریا کۆنتڕۆڵکردەوە

دواى چەندین مانگ پێکدادان
فۆتۆ: 
2018-12-14

1851 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانى سوریاى دیموکرات شارۆچکەى هەجینیان لە ڕۆژهەڵاتى سوریا کۆنترۆڵکردەوە.


هێزەکانى سوریاى دیموکرات شارۆچکەى هەجینیان لە ڕۆژهەڵاتى سوریا کۆنترۆڵکردەوە.

سەرچاوەیەک لە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) بە ئاژانسی ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، دواى شەڕێکى سەخت شارۆچکەى هەجینیان لە ڕۆژهەڵاتى سوریا لە ژێردەستى چەکدارانى داعش دەرهێناوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی لە ماوەی دوو ڕۆژى دیکەدا ئەو شوێنە بچووکانەی کە ماون لەژێر دەستی داعشدا، کۆنتڕۆڵیان دەکەنەوە؛ تا ئێستاش بەلایەنی کەمەوە پێنج هەزار چەکداری داعش لە دەوروبەری ناوچەى هەجین ماون و بڕیاریانداوە تا کۆتایی شەڕ بکەن.

شارۆچکەى هەجین دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعش بوو لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە نزیک سنووری عێراق، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چەند مانگێکە لە هەوڵی دەرکردنی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوەدان لە ناوچەکەدا.

ئ.ر