سەردێڕ:

دژی هێرشەکانی تورکیا لە مەخمور مەراسیمێک بەڕێوەچوو

خۆپیشاندەران چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
مەراسیمى چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان
فۆتۆ: فورات نیوز
2018-12-14

5420 جار خوێندراوەتەوە

لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەردوو قەزای شنگال و مەخمور، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەشێک لە دانشتوانی مەخمور مەراسیمێکیان کرد و بە رێپێوان چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کەمپی مەخمور.


دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى، مەخمور، هێرش قادر

لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەردوو قەزای شنگال و مەخمور، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەشێک لە دانشتوانی مەخمور مەراسیمێکیان کرد و بە رێپێوان چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کەمپی مەخمور.

مەراسیمەکە لەلایەن رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانەوە ڕێکخرابوو و لەبەردەم ناوەندی چاند و هونەری مەخمور دەستی پێکرد و بە رێپوان چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی مەخمور.

لە مەراسیمەکەدا کە بە هەزاران کەس ئامادەیی بوون، ئیدانەی بێهەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر قەزای شنگال و مەخمور و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستی جددیان هەبێت لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا.

هەر لە مەراسیمەکەدا بە بەشداری بەشێک لە دانشتوانی مەخمور تەرمى ئەو چوار ژنە بەخاک سپێردران کە دوێنێ شەو بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیاوە گیانیانلەدەستدا.

شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) کاتژمێر ٩:٥ خولەک، فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەی گر عوزێر و  گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیایی قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی باکورى کوردستانیان لە قەزای مەخمور کرد بەوهۆیەوە چوار ئه‌ندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شه‌هید بوون.

دواتر سوپاى تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانى سەر سنورى مەخمور و شنگال زیاتر له‌ ٢٠ فڕۆكه‌ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌شدارییان تێدا كردووە.