ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لەهێرشێکدا کوژرانى پێنج سەربازى تورکیایان لە سنورى عەفرین ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لەهێرشێکدا کوژرانى پێنج سەربازى تورکیایان لە سنورى عەفرین ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکى یەپەگە لەڕۆژى (١٣ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨) لە گوندی (کێمارێ)ی ناوچەی شێراوای عەفرین لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا پێنج سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ڕابردووش تەقینەوەیەک ناوەندى شارى عەفرینى هەژاند و لایهنی كهم ٦ كهس كوژران و چهندین كهسی دیكهش بریندار بوون.
ئ.ر