بەهۆی نەبونی مۆڵەت و بە نایاسایی کارکردن، لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەک و ده‌رمانخانه‌یه‌کیان داخست.
بەهۆی نەبونی مۆڵەت و بە نایاسایی کارکردن، لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەک و ده‌رمانخانه‌یه‌کیان داخست.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی هاوبه‌شی تەندروستی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە پزیشکیەکان، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نۆرینگه‌ی جه‌مال و ده‌رمانخانه‌ی رێنما له‌شاری سلێمانی داده‌خرێن.
گۆران قادر ئەوەشی وتووە، نۆرینگەی جه‌مال له گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی پێشتر پسوڵه‌ی بۆكراوه و ئاگاداركراوه‌ته‌وه پابه‌ندی ئه‌و (١٨) جۆر ده‌رمانه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان بۆی دیاریكردون بێت و جۆری زیاتر له ده‌رمانخانه‌كه‌یدا نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه بڕیاری داخستنی شوێنه‌كه دراوه.
ڕاشیگەیاندووە، سه‌رپێچی ده‌رمانخانەی رێنما له گه‌ڕه‌كی تاڤگه نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه، به‌پێی یاسا رێگه به‌و شوێنانه نادرێت بێ مۆڵه‌ت كاربكه‌ن، بۆیه شوێنه‌كه داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌تی كاركردن ته‌واوده‌كات.
سەرۆکی لیژنەکان رونیكردووەتەوە، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌كی بازرگانی، پێویسته خاوه‌نكار مۆڵه‌تی كاركردن له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه وه‌ربگرێت كه بنەمای کارکردنه‌كه‌یه‌تی، دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ت دەتوانێت ده‌ستبه‌كاره‌كه‌ی بكات، بەهەمان شێوە بۆ دەرمانخانەكان پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی كردنه‌وه بۆ شوێنه‌كه و كاركردن تێیدا وەربگرن، کارکردنی بێ مۆڵەت سه‌رپێچیه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه داده‌خرێت.