محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەیەکی تایبەت بۆ قەزای شەنگال دابین دەکەین هەتا لەو رێگەیەوە خزمەتگوزاری بگەیەنینە ناوچەکە و ئاوارە ئێزدییەکان بگەرێنەوە.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەیەکی تایبەت بۆ قەزای شەنگال دابین دەکەین هەتا لەو رێگەیەوە خزمەتگوزاری بگەیەنینە ناوچەکە و ئاوارە ئێزدییەکان بگەرێنەوە.
محەمەد حەلبوسی لەمیانەی بەشداریکردنی لە جەژنی ئێزدییەکان لە چیایی لالش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێشتا ئاسەواری داعش لە ناوچەکەدا بوونی هەیە و پەرلەمانی عێراق تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ هەتا بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری قەزای شەنگال جێبەجێبکات.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ قەزاکە، لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هەوڵی گەڕانەوەی سەرجەم هێزە ئەمنیەکان دەدەین کە لە پێشوودا ئاسایشی قەزاکەیان پاراستووە.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا جەژنی ئێزدییەکان لە چیای لالش بەرێوەچوو تێیدا نادیە موراد خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەشداریکرد و وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە قەزاکە هێشتا ئاوارە ئێزدییەکان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکە.
زیاتر لە چوار ساڵ تێدەپەرێت بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کە بەوهۆیەوە هەزارەها کەس ئاوارەبوون و بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی نەرویجی ئێن ئار سی، تاكو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار كەس لەخەڵكی ئەو ناوچەیە لە ئاوارەییدان.