ئەمڕۆ هەینی ئێزدییەکان لە کەمپی شاریای نزیک دهۆک جەژنی ئێزی دەگێڕن کە یەکێکە لە چەژنەکانیان و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت، ئێزدیەکان ئەو ڕۆژە وەک رۆژی یەکگرتنەوەی پیرۆز ناو دەهێنن.
ئەمڕۆ هەینی ئێزدییەکان لە کەمپی شاریای نزیک دهۆک جەژنی ئێزی دەگێڕن کە یەکێکە لە چەژنەکانیان و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت، ئێزدیەکان ئەو ڕۆژە وەک رۆژی یەکگرتنەوەی پیرۆز ناو دەهێنن.
خدر دۆملی، مامۆستا و لێکۆڵەری زانکۆ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، جەژنی ئێزی لە ناو کوردە ئێزیدیەکاندا، رۆژێکی پیرۆزە و ڕۆژی یەکگرتنی ئێزدیەکانە، چیرۆکی جەژنەکە لەوەوە هاتووە کە لەسەردەمی ئیبراهیم پێغەمبەردا لەبەر گرنگی هەور و ئەستێرە و رۆژ وەک سوپاسگوزاریەک بۆ دروستکەرەکەیان کە خودایە، ئەو سێ رۆژەیان وەک رۆژی پیرۆز دەستنیشان کردووە و خەڵکی ئێزدی لەو سێ رۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.
خدر دوملی ڕاشیگەیاند، "لەو سێ رۆژەدا ئێزدییەکان نان و ئاو ناخۆن، بەڵکو پێویستە بە دڵ و دەرون وچاوی خۆیان بەڕۆژوو ببن، ئەوەش یەک شت دەردەخات ئەویش ئێزدیەکان خوداکەیان دەناسێنن وەکو گەلەکانی دیکە بەرامبەر خودای خۆیان دەوەستن و دەیپەرستن."
مامۆستاو لێکۆڵەرەکەی زانکۆ دەشڵێت، وەک ئەوەى ئێزدیەکان ئاماژەى پێدەکەن، تایبەتمەندی بە رۆژوو بوونەکەیان تەنیا قسەکردن نیە و پراکتیکیە ئەوەش تایبەتمەندی ئاینییەکەیانە".
خدر دۆملی وتیشی، "لە باوەڕی ئێزیدیەکاندا ئەو ڕۆژە، ڕۆژی پێکەوە ژیانە و پێویستە هەموو ئاینەکانی تر ئەوە بزانن و ڕێزی لێ بگرن و گرنگی ئەو ڕۆژە بزانن".
ئێزدییەکان حەوت جەژنییان هەیە چوار جەژنیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە چەژنی فەرمی ناسراون.