سەردێڕ:

ناوی شەهیدەکانی ئەمشەوی مەخمور بڵاوکرایەوە

هەموو شەهیدەکان ژنن
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-14

56850 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر مەخمور و شنگال چوار کەس شەهیدبوون، و هەرچوار شەهیدەکە ژنن و سیانیشیان لە یەک خێزانن.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ،  مەخمور ، هێرش قادر 

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر مەخمور و شنگال چوار کەس شەهیدبوون، و هەرچوار شەهیدەکە ژنن و سیانیشیان لە یەک خێزانن.

 پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە مەخمور ڕایگەیاند، هەرچوار شەهیدەکە ژنن و سیانیشیان لە یەک خێزانن.

ئەوەشی وت، لەئەنجامی بۆردومانەکاندا، ئاسیا عەلی محەمەد تەمەن ٧٣ ساڵ، و نارنج فەرحان قاسم ٢٦ ساڵ کچی ئاسیا عەلی ، و ئەڤین کاوە مەحمود ١٤ ساڵ نەوەی ئاسیا عەلی، و ئەیلەم محەمەد عومەر ٢٣ ساڵ.

ئەمشەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.

ئ. ف