سەردێڕ:

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ گیانیلەدەستدا

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ گیانیلەدەستدا
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-12-14

6551 جار خوێندراوەتەوە

ی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە گەڕەکی عوربەی شاری کەرکووک منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ گیانیلەدەستدا.


دییجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک ، نەبەز میقداد

شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە گەڕەکی عوربەی شاری کەرکووک منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک ڕایگەیاند، شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵە بووە بەوهۆیەوە فیشەکێک لەدەستی یەکێک لەو کەسانە دەردەچێت بەر منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ دەکەوێت و بە سەختی برینداردەبێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی کەرکوک منداڵەکە گیانیلەدەستدا.

 ئەوەشی خستەڕوو، هەر شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە بکوژی منداڵە ١٠ ساڵەکە دەستگیرکراوە.

بەهۆی هەبوونی چەک لای هاوڵاتییان ڕوداوی کوشتن لە پارێزگای کەرکوک ڕووی لە زیادبوونی کردووە بەجۆرێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی ده‌ستڕێژی گولـله و کوشتن ڕوویداوە و پۆلیسیش دەڵێت، به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌یانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .