بەهۆی خراپی سیستەمی گواستنەوە و خراپی ڕێگای هاتوچۆ، شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی ڕانیە - سلێمانی و ڕانیە - هەولێر، گردبوونەوە، و داوای لابردی تێرمیناڵە نایاساییەکان و باشترکردنی ڕێگای هاتوچۆیانکرد.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی، رانیە، ئەیوب عەلی
بەهۆی خراپی سیستەمی گواستنەوە و خراپی ڕێگای هاتوچۆ، شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی ڕانیە - سلێمانی و ڕانیە - هەولێر، گردبوونەوە، و داوای لابردی تێرمیناڵە نایاساییەکان و باشترکردنی ڕێگای هاتوچۆیانکرد.
بەوتەی شۆفێران زیاتر لە سێ تێرمیناڵی نایاسایی لە سنوری ڕانیەدا هەیە کە هاوڵاتیان دەگوازنەوە ، ئەو تێرمیناڵانە بەپشگیری بەشێک لە بەرپرسە حیزبی و حکومەکانی ڕانیە دانراون کە هیچ مەرجێکی گواستنەوەیان نیە.
شۆفێرەکان دەڵێن " ڕێگاکەیان کە هاتوچۆی پێ دەکەن ڕێگایەکە زۆر تێک چووە و چاڵ و تاسە و جەنجاڵی زۆری لەسەرە"
عەجیل جەلال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" داواکاری خۆپیشاندەران ڕەوایە و پشگیری داواکاریەکانیان دەکەم".
روونیشیکردەوە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەکتابی فەرمی لایەنە پەیوندیدارەکانم ئاگادار کردووەتەوە لەوەی پێویستە ئەو تێرمیناڵە نایاساییانە لاببرێن.
تێرمیناڵی ڕانیە، هێڵی ڕانیە پارێزگای سلێمانی و ڕانیە پارێزگای هەولێر لەخۆ دەگرێت و زیاتر لە ۳۰۰شۆفێر بژێویان لەسەرئەو تێرمیناڵەیە و ساڵی ۲۰۰۷ دروستکراوە.
ئ. ف
