سەردێڕ:

تورکیا: لە هێرشەکانى سەر مەخمور و شنگالدا زیاتر له‌ ٢٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بەشداریکردووە

ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش به‌شدارییان تێدا كردووە
فۆتۆ: 
2018-12-14

3003 جار خوێندراوەتەوە

​سوپاى تورکیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانى سەر سنورى مەخمور و شنگال زیاتر له‌ ٢٠ فڕۆكه‌ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌شدارییان تێدا كردووە.


سوپاى تورکیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانى سەر سنورى مەخمور و شنگال زیاتر له‌ ٢٠ فڕۆكه‌ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌شدارییان تێدا كردووە.

سوپاى تورکیا ڕایگەیاندووە، "لە هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگالدا دەیان فڕۆکە بەشدارییان کردووە و زیاتر له‌ ٣٠ پێگه‌ خاپوور كراون".

ئەمشەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال و  چوار ئەندامى هێزەکانى پاراستنى مەخمور شەهیدبوون بەڵام هیچ ئامارێکیان لەسەر بریندارەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنیش لە سنورى مەخمور بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، چەند فڕۆکەیەک لەدەوروبەرى کەمپى پەنابەرانى باکورى کوردستان دەسوڕێنەوە.

لەبارەى هێرشەکەوە وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانیان، هیزە ئاسمانییەکانیان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای قەرەچوغیان بۆردومان کردووە.

هـ،ڕ