بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە جەژنی ئێزدی لە قەزای شنگال، (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێزدی سەردانی شەنگالیان کرد بەڵام لەلایەن هێزێکی تایبەتی پارتییەوە ڕێگریان لێکرا بچنە ناو قەزاکە.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، شنگال ، نەزیر شنگالی
بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە جەژنی ئێزدی لە قەزای شنگال، ئەمڕۆ (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێزدی سەردانی شنگالیان کرد بەڵام لەلایەن هێزێکی تایبەتی پارتییەوە ڕێگریان لێکرا بچنە ناو قەزاکە.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە شنگال ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە ژمارەیان لە ١٠٠ کەس زیاتر بووە و بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە جەژنی ئێزدییەکان سەردانی قەزاکەیان کردووە بەڵام لەلایەن هێزێکی تایبەتی پارتییەوە لە خاڵی سنوری سهێلا ڕێگریان لێکراوە بچنە ناو قەزاکە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو هێزەی پارتی بە هاوڵاتییەکانیان وتووە فەرمانیان بۆ هاتووە کە ڕێگە نەدەن کەس سەردانی شنگال بکات.
باسی لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لە کاتی بەرێووەچوونی جەژنی ئێزدییەکان نادیە موراد خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چەندین بەرپرسی حزبی سەردانی شنگال دەکەن لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێزدییەکاندا بەشداری جەژنی ئێزدییەکان دەکەن.
هەموو ساڵێک لە مانگی کانوونی یەکەمدا ئێزدییەکان سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو دەبن دواتر جەژن دەگێڕن، ئەمساڵیش لە ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بە ڕۆژبوون ئەمڕۆش ١٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ جەژنی ئێزدییەکانە، هاوڵاتیانیش وەکو نەریتێکی ئاینەکەیان سەردانی یەکتر دەکەن و قوربانی دەکەن.

