پێگە و پشکی ژنان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا، تەوەری سەرەکی سێهەمین دیداری ژنانی سەرکردەی حزبەکان بوو کە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
پێگە و پشکی ژنان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا، تەوەری سەرەکی سێهەمین دیداری ژنانی سەرکردەی حزبەکان بوو کە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركرداییەتی یەكێتی رایگەیاند، لە بڕیاری حیزب و حوكمەتدا ژنان پەراوێزخراون، بەوەی لە هیچ كۆبوونەوەیەكی شاندە حزبییەکاندا ژنان بەشدارییان پێ ناکرێت، لایەنەکان ئەوەش قبوڵ ناکەن کە ژنێک بڕیار بەدەست بێت یان سەرۆکی شاندەکانی گفتوگۆ بێت.
كوێستان محمد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت ، ژنان لە بابەتە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا بەشدارییان پێناكرێت، لەبەر ئەوەی تائێستا حیزبە سیاسییەكان بڕوایان بەوەنییە ژن خاوەن بڕیاربێت و لە کابینەی ڕابردووی حکومەتیشدا لە کۆی ٥٠ پۆستی باڵا تەنها یەک ژن بووە بە وەزیر.
پێویستە حوكمەتی هەرێم ئیلزام بكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كە تایبەتە بە پێگە و ڕۆڵی ژنان لە حوكمەت و دامەزراوەكانیدا ئەمە قسەی ئەندامێكی سەركرداییەتی كۆمەڵی ئیسلامییە.
لەلایەکی دیکەوە، قومرییە بەرزنجی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، پیاوان مەجالیان بۆ كاری ژنان نەهێشتووەتەوە، ئەوانیش پڕۆژە یاسایەكیان ئامادەكردووە و لەم خولەی پەرلەماندا كاری لەسەر بكرێت لەسەر پێگە و ڕۆڵی ژنان لە دامەزراوە حکومییەکاندا.
لە دیداری ژنانی سەرکردەدا، ڕێنیشاندەرێكیان ئامادەكردووە و دەینێرن بۆ حوكمەت و پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی ڕێژەی ٣٠% ی بەشداری ژنان لە دامەزراوە حکومییەکان و پەرلەماندا جێبەجێ بکرێت.
ئ، ف