سەردێڕ:

​سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی دهۆک دەکات

فۆتۆ: 
2018-12-14

1197 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.


محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، وا بڕیارە  ئەمڕۆ هەینى  محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی  پارێزگای دهۆک بکات و لەلایەن فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆکەوە  پێشوازی لێبکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، وا بڕیارە کاتژمێر ١١ و نیو سەردانی پەرستگای لالش بکەن  بۆ پیرۆزبای چەژنى ئێزیدیەکان و هاوکات سەردانی کەمپی ئاوارەکانی ناوچەکە دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشداری لە جەژنی ئێزیدییەکان،  ئەمشەو  محمد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى هەولێرەوە پێشوازى لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق  لەگەڵ هەریەکە لە مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ جەژنى ئێزیدییەکان لە پەرستگاى لالش بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومى و حزبى لە شنگال بەڕێوەدەچێت.

هـ،ڕ