کوردەکانی ئەوروپا لە دژی هێرشەکانی دوێنێ شەوی تورکیا بۆ سەر شنگال و مەخمور لە هەردوو وڵاتی نەمسا و ئەڵمانیا خۆپشاندانیان کرد.
کوردەکانی ئەوروپا لە دژی هێرشەکانی دوێنێ شەوی تورکیا بۆ سەر شنگال و مەخمور لە هەردوو وڵاتی نەمسا و ئەڵمانیا خۆپشاندانیان کرد.
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی هاوپت پڵاتز سەر بە شاری گراتسی نەمسا، دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان شنگال و مخمور بەشێک لە کوردەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد.
هەر شەوی ڕابردوو لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا بەشێک لە کوردەکانی ئەو شارە دژی هێرشەکانی تورکیا گردبوونەوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کرد.
شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) کاتژمێر ٩:٥ خولەک، فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەی گر عوزێر و گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیایی قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی باکورى کوردستانیان لە قەزای مەخمور کرد بەوهۆیەوە چوار ئهندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شههید بوون.
لەبارەى هێرشەکەوە وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانیان، هیزە ئاسمانییەکانیان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای قەرەچوغیان بۆردومان کردووە.

