سەردێڕ:

هەسەدە: بەڵێن بێت وەڵامی هەموو هێرشەکانی تورکیا بدەینەوە

فۆتۆ: 
2018-12-14

5348 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، بە توندی وەڵامی هەموو ئەو هێرشانەی دەدەینەوە کە دەکرێتە سەر شەڕڤانەکانیان و تۆڵەی هەموو هێرشەکانی تورکیا دەکەنەوە.


سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، بە توندی وەڵامی هەموو ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەکرێتە سەر شەڕڤانەکانیان و تۆڵەی هەموو هێرشەکانی تورکیا دەکەنەوە.

مەزڵوم کۆبانی یەکێکە لە  دامەزرێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لە لایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن و بە توندی وەڵامی هەر هێرشێکی تورکیا دەدەنەوە، کە دەکرێتەوە سەر شەڕڤانانیان.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بەجددی هەوڵیداوە ڕێگە لە تورکیا بگرێت هێرش نەکاتە سەر شەرڤانان، بەڵام پێویستە ئەمەریکا هەوڵی زیاتر بدات.

باسی لەوەشکردووە، لە رێگەی پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانیانەوە بەردەوامن لەوەی ئەو هێرشانە ڕابگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر شەڕڤانان بەردەوام بێت هەسەدە ناتوانێت بەردەوامی بدات بەشەڕەکانی لە دژی چەکدارانی داعش.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا  ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات لە  دژى هەسەدە ئەنجامدەدەن و ئامانجی هێرشەکە سەربازە ئەمریکییەکان نییە، بەڵکو هێزە باڵادەستەکانی خۆرهەڵاتی فوراتە.

دواتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) نیگەرانیی وڵاتەکەی لەو بڕیارەی تورکیا دەربڕی و ڕایگەیاند، "هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا قبوڵکراو نیە".

 شەوی ڕابردووش گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە جەرابلوسەوە (کانیا دلان)، هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێک لە منبج بەبێ ئەوەی هیج زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

 هاوکات شەوی ڕابردووش فرۆکەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر سنوری مەخمور و شەنگال و بەو هۆیەوە ٤ کەس شەهیدبوون.

هـ ، ح