سەردێڕ:

لە ئەنجامى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر سنورى مەخمور ٤ کەس شەهیدبوون

ئاماری بریندارەکان ئاشکرانەکراوە
فۆتۆ: 
2018-12-14

3109 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر سنورى مەخمور و شنگال چوار ئه‌ندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شه‌هید بوون.


لە ئەنجامى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر سنورى مەخمور و شنگال چوار ئه‌ندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شه‌هید بوون.

میدیاکانى نزیک لەپەکەکە بڵاویانکردەوە بەهۆى هێرشەکانەوە تائێستا چوار ئەندامى هێزەکانى پاراستنى مەخمور شەهیدبوون بەڵام هیچ ئامارێکیان لەسەر بریندارەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمشەو فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بۆردومانەکانیش بۆ ناو کەمپی ئاوارەکانى باکورى کوردستان و هێزى سەربازى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنورى مەخمور و شەنگال.

سەرچاوەیەکى ئەمنیش لە سنورى مەخمور بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، چەند فڕۆکەیەک لەدەوروبەرى کەمپى پەنابەرانى باکورى کوردستان دەسوڕێنەوە.

لەبارەى هێرشەکەوە وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانیان، هیزە ئاسمانییەکانیان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای قەرەچوغیان بۆردومان کردووە.