عالیاوا، ناوچه‌یه‌كه کە ژماره‌یه‌ك گوند له خۆ ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای خانه‌قین و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.
عالیاوا، ناوچه‌یه‌كه کە ژماره‌یه‌ك گوند له خۆ ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای خانه‌قین و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.
ناوچه‌كه له دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه بووه‌ته شوێنێك بۆ خۆده‌رخستنی گروپه چه‌كداره‌كان و توند‌و تیژی و تۆڵه كردنه‌وه.
تیمی ئێن ئاڕتی بۆ ڕووماڵێكی مه‌یدانی له گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یه، ده‌مانه‌وێت دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه له سه‌ر زاری دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه بگوازینه‌وه، ئه‌وان زۆر له ده‌ركه‌وتن له كامێرا خۆیان ئه‌پارێزن و پێیان وایه ئه‌وه مه‌ترسی زیاتر له سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
به وته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، دۆخی ئه‌منی گونده‌كان به جۆرێكه كه له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆردا هه‌موو كات ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كداری هه‌یه‌و له هه‌ر شوێنێكیش ئه‌گه‌ری دانانی بۆمب هه‌یه، خۆیان پاسه‌وانی له خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر گونده‌كانیان.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان، ڕۆژبه‌ڕۆژ توندوتیژییه‌كان زیاتر ده‌بن، چه‌كداره‌كان به چه‌ند شێوه‌یه‌ك زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نن له‌وانه، هێرشی چه‌كداریی، دانانی بۆمب و ڕفاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه نزیكن، ته‌نها له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و هێرشی چه‌كدارییه‌وه دووكه‌س كوژراون و پێنج كه‌س بریندار بوون و كه‌سێكیش ڕفێنراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان كه له پۆلیسی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتوون شه‌وانه له ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه به‌ڵام زۆرجار خۆیان ده‌بنه ئامانجی گروپه چه‌كداره‌كان و شه‌ڕ له نێوانیاندا دروست ده‌بێت، به وته‌ی چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له خانه‌قین، هێزه ئه‌منییه‌كان توانای كۆنترۆڵی كردنی ئاسایشی ده‌ورووبه‌ری خانه‌قینیان نییه،
ناسنامه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و ئه‌نجامده‌ری توندوتیژییه‌كان ئاشكرا نین، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بۆ میدیا ناخه‌نه‌ڕوو، هه‌ندێك له توندوتیژییه‌كان ده‌درێنه پاڵ داعش و ده‌وترێت كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه، بۆ سه‌لماندنی مانه‌وه‌یان ناوبه‌ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كان، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن به‌شێك له‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه نییه به‌ڵكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕووداوه‌كانی ڕابردوو هۆكاری توندوتیژییه‌كانه، هێزه كوردییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش هەر‌یه‌كه‌یان به ناڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌وی تریان درێژ ده‌كات و هه‌ریه‌كه‌یان به چه‌ند بیانوویه‌ك گومان له‌سه‌ری ئه‌وی تریان دروست ده‌كات كه له پشت به‌شێك له توندوتیژییه‌كانه‌وه بن.