بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشداری لە جەژنی ئێزیدییەکان، محمد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى هەولێرەوە پێشوازى لێکرا.
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ڕێناس عەلى
بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشداری لە جەژنی ئێزیدییەکان، محمد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى هەولێرەوە پێشوازى لێکرا.
بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشداریکردن لە جەژنى ڕۆژووشکاندنى ئێزیدییەکان لە پەرستگاى لالش، محمد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر, و لەلایەن کەریم سنجارى، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم و نەوزاد هادى، پارێزگارى هەولێر پێشوازى لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ هەریەکە لە مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى کۆدەبێتەوە.
سبەی جەژنى ئێزیدییەکان لە پەرستگاى لالش بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومى و حزبى لە شەنگال بەڕێوەدەچێت.
ئ.ر


