سەرنووچە:

سەرۆکا پەرلەمانێ کوردستانێ پەیامەک بۆ شاندێ هەرێمێ شاند

فۆتۆ: 
2021-03-20

1231 جار خوێندراوەتەوە

رێواس فایەق سەرۆکا پەرلەمانێ کوردستانێ د پەیامەکێ دا بهەلکەفتا هاتنا جەژنا نەورۆزێ بەحسا وێیەکێ کریە، "هێڤیا سەرکەفتنێ بۆ شاندێ دانوستانکارێ هەرێمێ ب ئاراستەیا لهەڤهاتنا داویێ دخازم".

دەقێ پەیاما سەرۆکا پەرلەمانێ هەرێما کوردستانێ:

پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردی لە کوردستانیان ئەکەم، داواکارم جەژنی نەورۆز ببێتە ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی بونیادنانەوەی متمانە و بەدیهاتنی داخوازییه‌كانی كوردستانیان و کۆتایی ململانێ سیاسیەکان، هیوای سەرکەوتن بۆ شاندی دانوستانکاریی هەرێم بە ئاراستەی ڕێکەوتنی کۆتایی ئەخوازم.

لەم هەفتەیەدا و لەسەرانسەری جیهاندا، ٣٠٠ ملیۆن کەس لە دەیان گەل و نەتەوەی جیاوازەوە؛ بەناوی "ساڵی نوێ"ـەوە ئاهەنگ دەگێڕن کە بە سەرەتای ساڵی نوێی فارسی و کوردی ناسراوە، بەگوێرەی گێڕانەوەی ئەو گەل و نەتەوانەش، ئاهەنگی سەری ساڵ و نەورۆز دەکەوێتە رۆژی ٢١ی ئازاری هەموو ساڵێک.

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە هەرێم و بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە و تاوەکو ئێستاش ١٧ جار شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک گەیشتن بە رێککەوتنیان راگەیاندووە، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێکیان نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەشێکی پەرلەمانتاران پێیان وایە، کە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەرێم چیتر پێوستی بە بەغدا نییە، بەڵام بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتێی ئێن ئاڕ تی لە بەغداوە رایگەیاند، کە ئەگەر نرخی نەوت بگاتە ١٥٠ دۆلاریش ئەوان لە بەغدا بێمنەت نین.

و.ح