تۆپی پێ ماتماتیک نییە
9/17/2020 11:07:35 AM
526 جار خوێندراوەتەوە
رەوەز ئەحمەد
+
-
لە تۆپی پێدا بڕیاری کۆنکرێتی نییە، قەت ناتوانم بڵێم ئەم شتە دەبێت وا بێت، بەڵکو روداوەکان بە بۆچون و خوێندنەوە یەکلایی دەبنەوە.
تۆپی پێ وەک ماتماتیک نییە لای من ، لە ماتماتیک 2 + 2 ئەکاتە 4 لە تۆپی پێدا مەرجی نییە بکاتە 4.
بۆیە هەر قسەیەک ئەیکەم راو بۆچون و فکری خۆمەو مەرج نییە راست بێ.
ئەو پێشەکییەم بۆ ئەوە باس کرد کە پێتان بڵێم گاریس بەیل و سوارێز دەبێت لە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بڕۆن.
مەنتق پێمان دەڵێت دەبێت گاریس بەیل لە ریاڵ مەدرید بڕوات و یانەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە، دەبێت سوارێزیش لە بەرشەلۆنە بروات و یانەیەکی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە.
یاخود هەردوکیان دەبێت یاریکردنیان مسۆگەر بکەن، واتە ئاساییە سوارێز بمێنێتەوە بەو مەرجەى یاریکردن مسۆگەربکات.
ئەزانن بۆ؟
چونکە وەرزی داهاتوو هەم کوپا ئەمەریکایە ، هەم جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە.
ناکرێ گاریس بەیل رابەرایەتی وێڵز بکات و کاپتن بێت، بەڵام ساڵێک بێت لەسەر کورسی یەدەگ دانرابێت و بەشداری یاریی نەکات.
ئەسڵەن لەوانەیە راهێنەر بانگهێشتی پێکهاتەى یۆرۆی نەکات، حەقیشیەتی چونکە بەیل یاریی نەکردوە لە رکابەری کردن دورکەوتۆتەوە.
ئەو قسەیە بۆ سوارێزیش راستە، تۆ رابەرایەتی ئۆرۆگواى بکەیت لە کوپا ئەمەریکا و لەگەڵ بەرشەلۆنە لە 60 یاریی دوو یاریی بکەیت ، بانگ ناکرێی دڵنیابە.
بۆیە رێگە راستەکە ئەوەیە ، کە سوارێز و گاریس بەیل بڕۆن، بۆ ئەوەى لە رکابەری دانەبرێن.
بۆ ئەوەى تواناى جەستەییان بە بەهێزی بمێنێتەوە.
بۆ ئەوەى بتوانن 90 خولەک لە پاڵەوانێتییەکی وەک کوپا ئەمەریکا یان یۆرۆ یاریی بکەن.
بۆ ئەم نوسینە سوارێز و بەیل بە نمونە وەرگیراون، تۆ دەتوانیت بۆ هەموو یاریزانەکانی تر بیشوبهێنی، بەتایبەت بۆ ئەو ساڵەى کە ئیتر مۆندیال یان یۆرۆ یان کوپا ئەمەریکاى تیایە.