ئەم خۆخەڵەتاندنەمان لەچی؟

8/29/2020 6:43:46 PM

408 جار خوێندراوەتەوە

ھەردی حەسەن
+ -

تۆپی پێی کوردستان لە نێوان بڕیارە یاسایی و نایاسایی یەکان

 لە سەروبەندی ئەم کێشمە کێشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەدا گوێ بیستی زۆر نوکتە و قسەی نەستەق ئەبین لە نێویشیاندا باسی بەحزبی کردنی وەرزش و باسی دوو ئیدارەی دەکرێت ئەرە ھەر بەڕاست ئێمە گێلین یان خۆمان ئەخەڵەتێنین یان بڕیارەکە بەدڵی ئێمە نیە بۆیە بەحزبی کردنمان کردوەتە چەکی دەسمان دەی با زیاتر خۆمان نەخەڵەتێنین چەندین ساڵە وەرزش لە یەکێتی تۆپی پێ ھەر حزبی بوە وەرزش لەم یەکێتی تۆپی پێیە ھەر دوو ئیدارەی و ڕێکەوتن بووە بەڵام بەنھێنی و بە عاقڵی بە حزبی و دوو ئیدارەی کراوە مەبەستم لە نھێنیەکە ئەوەیە ھەرچی بڕیاری نایاسای و نادروست و بێ بەرنامە بووە لەم یەکێتی تۆپی پێیە ھەبووە بەڵام گرفتەکە سەرەکیەکە ئەوە بووە کەسێ نەبو پێیان بڵێ stop بۆ ئەم ھەموو بڕیارە نادروستە!!

ساڵ نەبوە لەم یەکێتی تۆپی پێیە بڕیاری نایاسای نەدرێ ئەرە خێرە ئەمەی یانەی نەورۆز نایاساییە بەڵێ منیش ئەڵێم سەد لە سەد نایاساییە ئەوەشی بڵێ یاساییە خۆ خەڵەتاندنە و ھیچی تر بەڵام ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی ڕابردوو کە ساڵ نەبوە بڕیاری نادروست لەم یەکێتی تۆپی پێیە نەدرێت بۆ ھەمووان بێ دەنگ بون! ئەرە بڕیاری ڕاگیرانی یانەی شەھیدان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێوە کام یاسایە لە کاتێکدا ھەمووان ئەزانین یانەکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشن ڕاگیران و دوورخستنەوەی یانەکان تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیە وەرزشیەکانە ئەرە پێم بڵێن ئەوەی لە چەمچەماڵ ڕوویدا لە زاخۆش ڕووی نەدا بۆ بڕیارەکە بۆ چەمچەماڵ وابوو بۆ زاخۆ وانەبوو؟بیرتان بێنمەوە برایەتی چۆن نەبوە پاڵەوان یان خۆتان باش لە بیرتانە ئێ ئێوە ھەمیشە ناڵێن بەڵگەی مەلموس ئێ فەرموو چاوپێکەوتنەکەی غفور عسمانی گۆڵپارێزی یانەی ئارارات و محمد خۆشناوی سەرپەرشتیاری یانەی ھەولێر بەڵگەی مەلموس نەبوون بۆ کڕین و فرۆشتن بەیاریەکان و بێ بەش کردنی یانەی برایەتی لە بوون بەپاڵەوان ئەگەر ئەڵێن ئەوەی برایەتی دوو ساڵ بەسەریدا تێ پەڕیوە خۆ لە خولی ئیتالیا یوڤانتوستان بینی کە بەڵگەکان ئاشکرا بوون چیان بەسەر ھێنا ئەی با نزیکترین نمونەتان بە بیر بێنمەوە کە ئەمساڵ ڕوویدا ١٧ گۆڵەکەی تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی کوا بەڵگە و کوا لیژنەی لیکۆڵینەوە بۆ ئاشکراتان نەکرد ئەویش دیزە بە دەرخۆنە کرا، ئەرە پێم ناڵێن مانەوەی شێروانە لە خولی نایاب و سەرخستنی چوار یانە لە یەک وەرزدا ھەموو ئەمانە یاسایی بوون؟ بۆیە ئەم ھەموو کارەساتە وەرزشیانە بۆ یاسایی بوون ئەوەی نەورۆز بۆ نایاساییە کە بەشێکی زۆری بڕیارەکانی ڕابردووی ئەم یەکێتی تۆپی پێیە سەد لە سەد نایاسایی بووەو حزبیانە و دوو ئیدارەی و ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر بووە!

بۆیە تکایە بھێڵن ئەمساڵیش ئەم بڕیارە نایاساییەش بدرێتو وەرزشەکە بۆ یاریزانی گیرفان بەتاڵ دەست پێ بکاتەوە.