مانچستەر سیتی یان ڕیاڵ مەدرید؟
8/4/2020 3:49:09 PM
798 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم جەلال
+
-
وابڕیارە شەوی ھەینی کاتژمێر دە بە کاتی کوردستان لەسەر یاریگای ئیتیحاد یانەی سیتی لە یاری گەڕانەوەدا پێشوازی لە ڕیاڵ مەدرید بکات بە ئامانجی گەشتن بە قۆناغی داھاتووی پاڵەوانێتێکە .
گەر دۆخەکە وێنای پێش کەرەنتینە بوایە ئاسانبوو بۆ ھەر بینەرێک ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە بکردایە کام یانە سەرئەکەوێت ، بەڵام کەرەنتینە خاڵی وەرچەرخانی ئەم وەرزەی مەدرید لە بنکەوە بۆ لووتکە چوون ئێستا زێدان بە پاڵپشتی بوون بە پاڵەوانی لا لیگا و گەڕانەوەی ئەستێرەکانی لە پێکان و جێگیربوونی ئاستی کۆی یاریزانەکان و بەھێزبوونی لایەنی دەرونی کۆی تیپەکە ھاوکێشەکە ئاڵۆزتر دەکات ؛ خاڵێکی دیکە ئەزموونە ڕیاڵ ھەمیشە لەم دۆخەدا قسەی جیاوازی ھەبوو زۆرینەی وەرزەکان کەوتۆتە نێو ئەم دۆخەووە بۆیە کارەکە ھێندە دژوار نەبێت بۆی !!
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کام یانە سەرئەکەوێت بۆ قۆناغی داھاتوو ؟؟
گەر خوێندوەیەکی دروست بۆ دۆخی یانەکان بکەین لەم قۆناغەدا ھیچ یانەیەک وێنای سیتی ساز نییە بۆ بەدەستھێنانی یانە پاڵەوان ؛ بەڵام خوێندنەوە ھێندە گرنگە تا داوە فیکە لێ دەدات .
لە لایەکی دیکەوە سیتی لەم یاریەدا ھەموو شتێک لە بەرژەوەندیەتی چ لە ڕووی یاریگاوە بێت چ لە ڕووی ئەنجامەوە بێت چ لە ڕووی بەشدارینەکردنی ئەستێرەیەکی وێنای ڕامۆس بێت لە کاتێکدا کۆی پێکھاتەکەی گواردیۆلا ئامادەیە بۆ یاریەکە .
تاکتیکی یاریەکە چۆن دەبێت ؟
بەپێی ئەنجامەکە بێت زێدان پێویستە پێکھاتەیەکی ھێرشبەری دەستنیشان بکات ئەمەش تەواو لە بەرژەوەندی سیتیە بەڵام زێدان لەوە ووشیارترە ئاوازێک بژەنێت بە دڵی گواردیۆلا بێت بۆیە بە دڵنیاییەووە پێکھاتەک دادەنێک لایەنی بەرگری زاڵتر بێت پشت بە تۆپی جێگیر و دژە ھێرش دەبەستێت دەگونجێت داڕشتەکەی ٤-٤-٢ بێت یاخوود ٤-٥-١بێت بەڵام گرفتی سەرەکی زێدان لێرەوە دەست پێ دەکات نازانێت باڵەکان ئەکتیف بکات یاخوود ناوەند دابخات بە ڕووی سیتیدا زێدان زۆر باش ئەزانێت زەحمەتە ھەر دووکیانی بۆ بکرێت یاخوود ئەم کەسایەتی بسەپێنێت بەسەر سیتیدا گەر داڕشتەکەی ٤-٥-١ بەکاربێنێت ئەوە جێگەی ھازارد گرفتی بۆ دروست دەبێت تا ڕادەیەکی زۆریش گۆڵکردنی سەخت و قورس دەبێت چوونکە بنزیمە بە تەنیا لە پێشەوە دەبێت
گەر ٤-٤-٢ بەکاربێنێت ئەوە دوو ناوەنسازی گرنگ لە دەست دەدات لە کاتێکدا ڕامۆسیش ئامادە نییە بەڕایی من بۆ ئەم دۆخە پێکھاتەکەی ٤-٥-١ دەستنیشان بکات بۆ تایمی یەکەم بەو مەرجەی « فاڵفێردی - کاسمیرۆ - کرۆز - مۆدریچ - ئیسکۆ » بنەڕەت بن ، ئیسکۆ ببێتە یاریدەری ھێرشبەر بەڵام لە قوڵای یاریگادا بجوڵێت ببێتە ئەڵقەی پێکگەیاندنی ھێرشبەر و ناوەندەکان .
ھەر بەم پێکھاتەکەیە دەتوانێت فشاری بەرز بکات لەم ڕێگایەووە بتوانێت بناغەی ھێرشی سیتی تێک بدات تا ڕادەیەکی زۆریش زێدان سەرکەتوە لەفشاری بەرزدا و ئارەزووی پێ دەکات .
وەک ھەمیشە سیتی ٤-٣-٣ یاری دەکات ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ناوەند و تۆپ گلدانەوەیە ... یاری چوون پیپ ھەمووانی شۆککرد چوونکە تەنیا تۆپی نەویست ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت ئەشێت گواردیۆلا گۆڕانکاری بکات لە فکرەکەیدا چوونکە ھەموو وەرزێک باجی ئەم سەرکێشیەی داوە ، ئەم وەرزەش گەر لێرەدا ماڵئاوایی بکات زۆر بە قورسی لەسەر دەکەوێت .
جا لە داڕشتەی ٤-٣-٣ ئەشێت پشت ببەستێت بە ٤-١-٤-١ بەڵام گرفت لەم داڕشتەیەدا دیاریکردنی ئەرکە بۆ یاریزانەکان بە تایبەت ئێمە لە یاری چووندا بینیمان واڵکەر چ ھەڵەیەکی کوشندەی کرد ؛ پاشان لە دژە ھێرشدا سیتی دووچاری بەربەستی گەورە بۆتەوە پێویستە گواردیۆلا ھێندە پێشڕەوی بکات بتوانێت بگەڕێتەوە .
بەڵام ھێندەی من شارەزایی پیپ گواردیۆلا بم ئەم یاریە تەنیا کۆنتڕۆڵی تۆپ دەکات بۆ ئەووەی ڕیاڵ لەبەر یەک ھەڵوەشێنێت و کات بەفیڕۆ بدات بە دووری نازانم بێ ھێرشبەری ڕاستەقینە یاری بکات .
بەپێی ئەم دۆخە بێت بەم یاریە دەگوترێ یاری « ئەزموون و توانا » ڕیاڵ مەدرید ئەزموونی تەواوی ھەیە لەبەرامبەردا سیتی زۆر بە توانایە ... یاریەکە زۆر کراوە دەبێت زۆر دەوڵەمەند دەبێت لەڕووی ھەل و گۆڵ تۆمارکردن دڵنیانم خاڵی زۆر بچوک و زۆر ڕۆتین کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامەکە .