كیكی سیتین و بارسەلۆنا

1/14/2020 2:34:40 PM

2797 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم جەلال
+ -

لە كۆتایدا بارسا و فاڵفێردی دەستبەداری یەكدی بوون ؛ ئیدارەی بارساش بڕیاریدا بە دەستنیشانكردنی كیكی ستیتن وەك بەڕێوبەری ھوونەری تازە لە بارسا .

 

لە ئێستادا ھەر ھەڵسەنگاندنێك بۆ كیكی ھەڵە و ناچێتە خانەی واقعی و زانستی ، ڕاستە بەگشتی بیر و فكری كیكی بۆ ھەر یەكێكمان ئاشكرایە بەو پێیەی لە بیتس بوو بەڵام پێویستە ئەوە بزانین بیتس بارسەلۆنا نییە ھەلومەرجەكە ھێندەی ئاسمان و ڕێسمان جیاوازە ! لە لایەكی دیكەوە پێویستە ھەمووان ئەووە بزانین ئەركی لە پێشینەی كیكی لە ئێستادا ڕاگرتنی باڵانسی ھێزی بارسەلۆنایە تا ئەوەی زیاتر دانەبەزێت ناكرێت لەمە زیاتر چاوەڕوان لە كیكی بكرێت چونكە ئێستا تەنیا دەتوانێت پلانی ڕۆژانە جێ بەجێ بكات و بەس چونكە خۆی پێكھاتەی ئامادە نەكردوە خۆی گرێبەستی نەكردوە خۆی گرێبەستی ھەڵنەوەشاندۆتەوە ... ھتد

 

كیكی ستیتن و بارسەلۆنا پێكەوە دەیانكرێت ؟؟؟

 

ھەرچەندە جگە لە كات كەس توانای ئەوەی نییە وەڵامی ئەم پرسیارە باتەووە بەڵام ئەكرێت خوێندنەوەیەكی تایبەتی بۆ بكرێت سەرنج بدەن ؛

كیكی خاوەنی ستایلی و فكری تایبەتە لەبەختی ئەو كیكی فكر و ستایلەكەی كلتوری یانەی بارسەلۆنایە تێگڕای یاریزانەكانی بەو ستایلە گۆشكراون ھەڵبەتە كیكی پێویستی بە گۆڕینی فكری داڕشتەی ٣-٤-٣ ھەیە بۆ ٤-٣-٣ .

 

ئاسوودەبون ؛ ھەرچەندە نازانرێت ئیدارەی بارسەلۆنا و كیكی چۆن و لەسەر چی ڕێكەوتوون بەڵام ئەوەی ڕاستیە ئەوەیە ئەم ڕاھێنەرە ھیچ فشارێكی لەسەر نییە لەم وەرزەدا ، جیا لەوەش فاڵفێردی دۆخێكی وای ڕەخساندوە ڕاھێنەری پاش خۆی زۆر ئاسودە بكات بۆیە لە ئێستاوە كیكی دەتوانێت ئامادەكاری بكات بۆ وەرزی نوێ .

 

چ گرفتێك ڕوبەڕوی كیكی دەبێتەوە ... ؟

 

ووەك پێشتر باسمانكرد كیكی خاوەنی ستایلە كەوایە پێویستی بە یاریزانی تایبەت ھەیە ھەموو جۆرە یاریزانێك ناگونجێت لەگەڵی ، ئێستا پێكھاتەی بارسەلۆنا سەرگەردانیەكی زۆری پێوە دیارە ئەمەش گرفتێكی چاوەڕوانكراوە بۆ كیكی پێ ئەچێت گرفتەكەش گرێبەستە گەورەكان بێت وێنای گریزمان ، دێمبڵی ، دیۆنگ ...

 

ھەڵكشانی تەمەنی یاریزانەكانی بارسەلۆنا ، لە ئێستادا پێكھاتەكەی بارسەلۆنا تێگڕا تەمەنیان ھەڵكشاوە ئەمەش گرفتتێكی دیكەیە چوونكە ستایلی كیكی بە یاریزانی لاو جێ بەجێ دەكرێت لەسەرو ھەموویانەوە ھێڵی بەرگرییە چوونكە ھێڵی بەرگری بناغە و دەست پێكی جوڵەی كیكیە بۆ یاریكردن لە كاتێكدا پیكێ باشترینی بەرگریكارانی بارسەلۆنایە زۆرترین سەرنجی لەسەرە

 

جیاكاری پێكھاتەش گرفتتێكی دیكە چوونكە بەشێك لە یاریزانەكانی بارسەلۆنا ھەمان تایبەتمەندیان ھەیە ئەمەش سەریەشە دروست دەكات بۆ كیكی لە كاتێكدا خۆی بەرپرس نییە لەو دۆخەی سەپێنراوە بە سەریدا

 

 

بەڕای من گونجاترین پێكھاتە ئێستا كیكی پشتی پێببەستێت لە بارسەلۆنا بریتیە لە ؛

 

شتیگن

 

بەرگری ... ئەلبا ، ئۆمتیتی ، پیكێ ، ڕۆبەرتۆ

 

ناوەند ... ئارسەر ، پۆسكێت ، دیۆنگ

 

ھێرشبەر ... دێمبڵی « بۆ ئێستا » ، گریزمان ، مێسی

 

 

یەدەك

 

ڕاكی ، سمیدۆ ، فیداڵ ، لینگلێت