بڕیاربەدەستەکانی وەرزشی عێڕاق بە پیلان کوردستان فەرامۆش دەکەن
10/22/2019 5:13:17 PM
1352 جار خوێندراوەتەوە
سامان بریفکانی
+
-
بڕیار بەدەستەکانی وەرزش لە عێراق خەریکن بە تەواوی لە ھەموو بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەرزش، کوردستان فەرامۆش دەکەن، ھەرچەندە کاتی خۆی دەرگای شارەکانی ھەرێم بۆ سەرجەم چالاکی و تیپەکان واڵا بوون و ھەموو چالاکییە گرنگەکان لێرە ساز دەکران.
بڕیاربەدەستەکان ئەگەر چی ناوی کوردییشیان تێدایە، بەڵام مەبەستیانە لەم دۆخەدا (کاتێک شارەکانی دیکەی عێراق) ھیچ خاڵێکی ئارامی و تەناھیی تێدا بەدی ناکرێ، شارە ئارامەکانی کوردستان فەرامۆش بکەن.
ئەوەتا فایلەکانی یاریگەگانی کەربەلا و بەسڕە دەخرێنە بەردەم یەکێتیی نێودەوڵەتیی فیفا بۆ میوانداریکردنی بۆنە نێودەوڵەتییەکان، کەچی ناوی یاریگەی فڕانسۆ حەریری نابیستین لەو میواندارییانە.
ئەوەتە یارییەکانی ھەڵبژاردەی عێڕاق بۆ پاڵاوتنی دووانەی ئاسیا بۆمۆندیالی قەتەڕ و کۆتاییەکانی ئاسیا ٢٠٢٣ لە بەسڕە بەڕێوە دەچێت و یاریگەی کەربەلاش پاڵاوتنەکانی لاوانی ئاسیا لە تۆپی پێ لەخۆ دەگرێت، بۆیە پێویستە رێگە لەو فەرامۆشکردنە بگیرێت ئەگەر بە پیلان کرابێت، ئەگەر نەشکرا، بە یەکجاری دەرگاکان دابخەن و لە کاتی تەنگانەشدا گوێیان پێ نەدەن.