مێسی لە نێوان سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانستدا
10/5/2019 10:17:47 AM
2824 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم جەلال
+
-
باسـكردنی مێسی لە زۆر ڕوەوە دەچێتە خانەی دووبارەبون ، چونكە لە دە وەرزی ڕابردوو زۆترین جاری ناوی مێسی ھێنراوە لەسەر شەقامی وەرزشی ئەمەش زۆر سروشتیە چونكە شیاوی ئەو باسكردنەیە ؛ باسكردنەكەش یاری و نەیاری لیۆ دەگرێتەوە .
تۆپی پێ یەكێكە لەو كایانەی بەھەست و سۆز - ڕق و بوغز - دەمارگیری ناچێتە پێشەوە وەھیچ خزمەتێكیش ناكات بەم وەرزشــە ، مێسی و ھاوئاستەكانی كارێكی وەھانكردووە ھەر چوار چەمكی سۆز ، سەرسامبوون ، ڕق و زانست تێكەڵ بكرێن بەسەر یەكتردا بۆیە زۆر جار مێسی باشترین ئاست پێشكەش دەكات ڕقی تێكەڵ دەكرێت ؛ بە پێچەوانەوە خراپترین یاری دەكات سۆزی تێكەڵ دەكرێت ئەم تێكەڵیەش كارێكێكی ئاڵۆزە ھەر دوو بەرەی یار و نەیار بەڵگەیان بۆ سەلماندی ھاوكێشەكە پێیە .
ھەڵسەنگاندن بۆ لیۆ بەم ڕەگەزانە دەكرێت سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانست ؛
سۆز : واتا باوەڕی وایە مێسی بەھیچ جۆرێك و لە ژێر ھیچ دۆخێكدا خراپ نییە و نابێت .
سەرسامبوون ؛ واتا داننان بە توانا و بەھرەی مێسی ئیدی یاری بیت یاخوود نەیار ناتوانیت نكوڵی بكەیت لە نا سروشتی بوونی ئەم مرۆڤەی تایبەت دروسـت بووە بۆ تۆپی پێ .
ڕق ؛ پێچەوانەوە سۆزە ھەمیشە قسەیەكت پێیە تا ئەوەی بڕوا نەكەیت مێسی نا ئاساییە زۆرجارن مێسی كارێكی باوەڕ پێنەكراو ئەنجام دەدات بەڵام ھۆكارێكی بۆ دێنێتەوە تا ئەوەی پێی سەرسام نەبێت لە كاتێكدا گوومانی نییە بیركردنەوەی ڕقە نەك شتی دیكە .
زانست ؛ ئەم ڕەگەزە بەم دواییانە شۆڕ بۆتەوە بۆ ناوەڕۆكی تۆپی پێ بۆیە چەندین لێكۆلینەوە و توێژینەوە كراوە لەبارەی زۆر باس و بابەت لەم بابەتانە ھەڵسەنگاندنە بۆ یاریزانێك ، ڕاھێنەرێك ، تیمێك ، تاكتیكك ... ھتد
زانست پێووەری بنەڕەتە تا ئەوەی ھەڵسەنگاندنەكە تێكەڵی سێ چەمكی پێشتر نەبێت .
ئێمە مێسی و ھاوئاستەكانی چۆن ببینین ..
ھەر كەسە و لە لایەن خۆیەوە جۆرێك دەڕوانێتە مێسی بەڵام نكوڵی لەوە ناكرێت ئاسـتی لیۆ یەكجار ناسروشتیە ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی خێرایە لە بڕیاردان ، زۆر بەسادەی یاری دەكات بەڵام سادەیەكەی زۆر ئاڵۆزە ، بەرنامەی خۆراكی زانستی پەیڕەو دەكات ، یەكجار پیشەگەرە بە بەڵگەی ئەوەی تا ئێستا نەبینراوە و نەبیسراوە لە جێیەكدا بڵێت من باشترینم ھەمیشە دەڵێت من یارمەتی كۆمەڵەكەم دەدەم ؛ بەگشتی بەكردار قسە دەكات نەك گوفتار .
سەرنج بدەن ؛
مێسی لە جۆرە یاریەكدا دەستباڵایە كە زۆر تاكتكی بێت بۆیە زۆرینەی ڕاھێنەرە تاكتیكێكان سەرسامن بە مێسی ؛ مێسی زیاتر گۆڵی لەو یانەنانەكردوە لە تۆپی ئاستیاندا بوون بۆ نموونە
بایرنی گواردیۆلا ؛ لیفەری كلۆپ ؛ ڕیاڵ مەدریدی زێدان ؛ یۆفانتۆسی ئەلیگری ؛ ئینەری كۆنتی .
ئێوە سەرنجی مێسی بدەن زۆرترین جار بێ تۆپ كەم جوڵەیە ھەمیشە بۆ دواو پێشەوە ئاوڕ دەداتەوە بنكەیەكی یاریگا دیاری دەكات لەوێوە بڕیار بدات ! پێش گەشتنی تۆپ پێی بڕیاری داوە چی بكات !!
لە كۆتایدا ئەوەی ماوەتەوە باس بكرێت ئەوەیە ھەمووان كۆكن لەسەر نا ئاسایی بوونی لیۆ بەھەر یەكێك جۆرێك گوزارشتەكەی دەردەبڕێت بۆیە یان سۆزت ھەیە بۆی یان پێی سەرسامی یان ڕقت لێیە یان زانستیانە لێی دەڕوانیت
كورد دەڵێت ھەموو ڕێگایەك ئەچێتەووە بۆ بانە ، ھەموو ھەڵسەنگاندنێك سەرسامبوونە بە مێسی !!