وەک یاریزانێک چۆن دەتوانیت کۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەڕاست بکەیت ؟
7/28/2019 6:00:19 PM
2847 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد هێرۆیی
+
-
ئەگەر دەتەوێت وەک یاریزانێکی سەرکەوتوو لە هێڵی ناوەڕاست ئەرکی کۆنتڕۆڵ کردنی یاریگا وەربگریت لەسەرت پێویستە ئەم خاڵانە جێ بە جێ بکەیت.
۱- هەمیشە لە شوێنێک بوەستە کە یاریزانی ڕکابەر زۆر لێتەوە نزیک نەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت تۆپ وەربگرێت.
۲- بەردەوام سەیری یاریگا و دەوروبەری خۆت بکە پێش ئەوەی تۆپت پێ بگات و دوای ئەوەی تۆپ وەردەگریت بۆ ئەوەی بزانیت کە یاریزانی بەرامبەر لێتەوە نزیکە یان نا، یاخود بۆ ئەوەی بزانیت کە تۆپەکە بۆ کام یاریزانی هاوڕێت بنێریت.
۳- کاتێک تۆپ وەردەگریت و هیچ یاریزانێکی ڕکابەر لێتەوە نزیک نیە بە خێرایی ڕووت وەربگێڕە بەرەو گۆڵی ڕکابەر بۆ ئەوەی بتوانی تەواوی یاریزانان ببینیت.
٤-هەوڵبدە پاس بۆ یاریزانێک بنێریت کە سەدا سەد دڵنیایی تۆپەکەی پێ دەگات
٥- کاتێک تۆپ وەردەگریت و یاریزانی ڕکابەر بەرەو ڕووت دێت پێویستە زۆربەی کات بە خێرایی بە یەکەم پێ لێدان یان دووەم لێدان پاسەکە بدەیت بە هاوڕێکەت.
٦- کاتێک تۆپ وەردەگریت و یاریزانی ڕکابەر بەرەو ڕووت دێت و تۆش ناتوانی یاریزانێکی هاوڕێت بدۆزیتەوە پێویستە بە جەستەت پارێزگاری لەتۆپەکە بکەیت هەتاوەکو یاریزانێک دەدۆزیتەوە.
۷- پێویستە بتوانیت بەپێی بارودۆخەکان بەخێرایی بڕیارەکانت بگۆڕیت.
٨- هەندێ کات پێویستە پەنا بۆ پاسی درێژبەریت بۆ هەڵدانی تۆپ بۆ باڵەکان.