كاسپیكردن به سه‌ڵاحه‌وه
7/16/2019 4:33:40 PM
2075 جار خوێندراوەتەوە
هەرێز جەمال
+
-
میسر به دایكی دنیا ناسراوه، یه‌كێك له دێرینترین وڵاته‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی، پێناسه‌یه‌كی جۆكه‌ر به مێژوو و شارستانیه‌ت، له وڵاتی نیل و ئه‌هرامه‌كان و مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیتر به‌ره‌و ناوێکی مێژووی تر هه‌نگاو ده‌نێت ، ئه‌ویش وڵاته‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه .
ماوه‌ی مانگێكه ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی به‌رێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی كیشوه‌رییه له تۆپی پێ، ئه‌ویش پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیایه كه چه‌ندین جاره له مێژوودا ئه‌و وڵاته له ئامێزی ده‌گرێت، گه‌رچی خۆی زۆرترین جار نازناوه‌كه‌ی بردووه به‌ڵام ئه‌مجاره میواندارێكی درێژ خایه‌ن نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قۆناغی شانزه‌وه ماڵئاوایی كرد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فریقاى باشوور .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارتی رۆژنامه‌وانی روومالكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌م ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا له سلێمانیه‌وه گه‌یشتمه قاهیره پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی ، كه هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی تونس و سه‌نیگال و جه‌زائیرو نه‌یجیریا مابوونه‌وه، له پێشنیوه‌رۆیه‌كی گه‌رم گه‌یشتمه پایته‌ختی میسر ، گه‌رمایه‌كی بێوێنه و شێیه‌كی زۆر سه‌راپای ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه، قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان جامبوونی ترافیكه‌كان زۆر كات بێئومێدی تووش ده‌كات به‌ڵام دواجار به نیشاندانی زۆر وێنا له وڵاته شوێنه‌وارییه هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ت بیر ده‌چێته‌وه ، هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ی جانتاكه‌م له فرۆكه‌خانه وه‌رگرته‌وه به‌و پێیه‌ی به هه‌مان رێگه چووبوومه ده‌یان پاڵه‌وانێتی كیشوه‌ری و جیهانی سه‌رنجم بۆ فرۆكه‌خانه تاریكه‌كه‌ی قاهیره له هه‌موو سوچێكی ده‌دا تاوه‌كو بزانم سیمای میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه چۆنه ، چه‌ند بیلبۆردێكی كه‌م و پۆسته‌رێك ئاماژه‌یان بۆ بوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كرد ، ئه‌گه‌ر چی به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆیشت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێپێدانه‌ی پێم بوو بۆ جامه‌كه به پێشوازییه‌كی گه‌رمه‌وه زانیان بۆ جامه‌كه هاتووم و من زووتر به‌رێكرام .
پاشان به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار له‌گه‌ڵ شۆفێرێك رۆیشتین به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه سه‌رنجم له‌و شاره ده‌دا چونكه یه‌كه‌مجار بوو له وڵاتێكی عه‌ره‌بی كیشوه‌ری ڕه‌ش ، به هه‌زاران ریكلام و پۆسته‌ری جیاواز له هه‌موو بواره‌كان به سیاسیه‌شه‌وه ماركێتێنیكی بۆ ده‌كرێت و به بینا به‌رزه‌كان هه‌ڵواسرابوو ، به‌ڵام له هه‌موو ریكلامه وه‌رزشیه‌كان زیاتر وێنه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح دووباره ده‌بووه ، كابرای شۆفێر پرسیاری كرد به مه‌به‌ستی چی هاتووم راسته‌وخۆ باسم كرد گه‌شته‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونه له جامی ئه‌فریقیا ، وا دیار ئه‌و میسریه‌كی سه‌رسه‌خت بوو رێك ئاخێكی هه‌ڵكێشاو زانیم بۆ كرانه ده‌ره‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بوو وتی به‌داخه‌وه میسر نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت ، نه وێنه‌یه‌ك نه دووان نه‌سیان هه‌ر وێنه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بوو به ریكلامی ئۆره‌نج پیپسی به وێنه‌ی خۆی هه‌ر سه‌ڵاح به‌و شه‌قامانه‌وه بوو ، ئاخر من ده‌مزانی مۆمۆ خۆشه‌ویسته به‌ڵام به‌و چه‌شنه‌ش نا كه بینیم، ئه‌و قژلوله ئێسته له تۆپ 3ـی باشترینه‌كانی جیهانه پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئیتر با ناهه‌قی میسریه‌كان نه‌گرین كه به‌و چه‌شنه سه‌ڵاحیان خۆش ده‌وێت و به گاڵته نازناوی فه‌خری عه‌ره‌بی وه‌رنه‌گرتووه ، گه‌یشتینە شوێنی مانه‌وه پاش پشوویه‌ك شوێنه‌كه‌م له چه‌ند بازارێكی میللی نزیك بوو كه زۆرینه‌ی جل و به‌رگ بوو، به پێ چوومه خواره‌وه ویستم به‌ره‌و نانخواردنێك برۆم دیسانه‌وه تووشم بوو به تووشی سه‌ڵاحه‌وە به درێسی میسر‌و لیڤه‌رپوول و درێسه‌كه ناوداره‌كه‌ی (never give up) كه لایه‌كی قاهیره‌ی ته‌نیووه ئیتر بۆم ده‌ركه‌وت كاسبیكردن به سه‌ڵاحه‌وه بۆته خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌و له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بێ له هاونیشتیمانی خۆیان به بۆنه‌ی فرۆشتنی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و یاریزانه به گه‌شتیاران و چی ده‌ستهاتێكیان ده‌ستكه‌وتووه ، بۆیه منیش به باشم زانی ببمه یه‌كێك له كریارانی سه‌ڵاح و به سوود وه‌رگرتن له‌و ماركێتینگه‌ی به ناوی سه‌ڵاحه‌وه ده‌كرێت دوو تیشێریتی ئه‌و یاریزانه له هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و لیڤه‌رپوولم لێكرین ، بۆیه ئه‌گه‌ر له رابردوو شانازی و كاسپی به ناوی ئه‌هرامه‌كانه‌وه بێت ئێستا كاسبی به ناوی سه‌ڵاحیشه‌وه هاتۆته كایه .
هەرێز جەمال - قاهیرە