گرێبەسـتی ڕاھێنەری ژیر چۆنـە؟
5/20/2019 1:54:26 PM
1581 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم جەلال
+
-
ناوەڕاسـتی ھەشـتەكانـی سەدەی ڕابردوو لە ووڵاتـی بەڕیتانیا كەشـتیەك دووچار كێشەیەك دەبێتەوە ھەرچـی پسۆڕی تەكنیكی كەشتێكەیە تێی ناگەن چیەتـی ؟ زۆر ھەوڵدەدەن گرفتەكە بدۆزنەوە تا ئەوەی چارەسەری بكەن بەڵام ناتوانن دەستنیشانـی بكەن ! تا ئەوەی یەكێك لە تیمەكە ئەندازیارێكی خانەنشینی زیرەكی بیر دەكەوێتەوە پێشنیاز دەكات بچن بەدوایدا تا ئەوەی ئەو بۆیان چارەسەر بكات كاتێك ئەندازیارەكە دەچێتە سەر كەشتێكە زۆر بە سانای چارەسەری دەكات بەڵام ئەوەی جێگای شۆك دەبێت داوای پارەیەكی زۆر و خەیاڵی دەكات بەراورد بەكارەكەی دواتر دەڵێت لەسەدا یەكی پارەكە ھی ماندوبونەكەم بوو لە سەدا نەوەد و نۆكەی ھی ئەزمونم بوو !!
نازانم ئەم بابەتە تا چەند ڕاستیە یان دروستكراوە بەڵام ئەوە ڕاستیە ھەموو كەس دەتوانێت سوود لەھەندێك تایبەتمەندی خۆی بۆ ھەندێك بابەت وەربگرێت !!
تۆ كاتێك ئازارت ھەیە پزیشك دەتوانێت بڕە پارەیەكی باشتر وەربگرێت بەو مەرجەی لە سنوری زانیستی خۆیدا كارەكەی مسۆگەر بێت ؛ ھیچ سەرنجێك لەسەر ئەو وەستایە نییە كاتێك كەمێك پارەی زیاتر وەربگرێت بەڵام ھەقی سەد لە سەد زیاتر بدات بە ئیشەكەی !!
پیشەی ڕاھێنەرایەتیش بەدەر نییە لەو پیشانەی دی كاتێك ڕاھێنەرێك گرێبەست لەگەڵ تیمێك واژۆ دەكات مەرجی ھەیە بۆ تیمەكە وەك چۆن تیمەكە مەرجی ھەیە بۆی ؛ بۆ نموونە ئیدارە داوای نازناو دەكات مەرجە پارەی بۆ سەرف بكەن بۆ ھێنانی یاریزان ناكرێت نازناو ببات دواتر گرێبەست بكات .
كێشە و بەركەوتنێك لێرەدا ھەیە ئەویش لە نێوان ئەو ڕاھێنەرانەی خاوەنی ستایل و دەبنە براوەی نازناو پێویستە درك بەو ڕاستیە بكەین ھەر ڕاھێنەرێكی خاوەن ستایل یاریزانی تایبەتی ئەوێت ئەم یاریزانە تایبەتانەش بە دوو خاڵ دێنە بەرھەم
یەكەم ؛ لە منداڵیەوە لەسەر ستایلی تایبەت ڕاھێنرابێت
دووەم ؛ یاریزانی پێشگەتوو وە تێگەشتووی بۆ بھێنن
ئەمەش نابێتە خاڵی لاواز چ بۆ تیمەكە چ بۆ ڕاھێنەرەكە ئەمە پێی دەوترێ ڕێكەوتن لە نێوان ھەر دوو لا !!
كاتێك بەم ڕێكارانە نازناو بەدەست نایەت ئەمە بابەتێكی تر نییە چونكە تۆپی پێ كرداری بیركاری نییە یەك كۆ یەك بگاتە دوو بەڵكو پێویستە سەیر بكرێت و ھەڵسەنگاندن بۆ كۆی ستاف و ڕاھێنەر و یاریزان بكرێت دواتر ھەریەكە بەپێی پێگەی خۆی بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ
ڕاھێنەریش ھەیە واقعەیە تەنیا ئامانجێتی نازناو ببات بەپێی كات نامێنن ئەم ڕاھێنەرانە نامێنن چوونكە ھیچ زیادەیەكیان پێ نییە زیادی بكەن بۆ تۆپی پێ