بەچی دەگوترێت تاکتیک ؟
3/24/2019 4:51:15 PM
1410 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد هێرۆیی
+
-
لە جیهانی تۆپی پێ دا تاکتیک ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرەو پێش چوونی بەردەوام دایە و بە جۆرێک ئەگەر لە گەڵ ئەم پێشکەوتنە دا نە ڕۆیت بە زوویی پلانەکانت بەسەر دەچن و لە کۆمەڵەکە بە جێ دەمێنیت.
من لێرەدا دەمەوێ بە کورتی ئاماژە بەوە بکەم کە تاکتیک چیەو بە چی دەگووترێت تاکتیک.
تاکتیک واتە بەرنامە ڕێژی واتە هەر شتێک کە پلانت بۆ دانابێت و بە پلان بە ڕێوەبچێت پێ دەگوترێت تاکتیک، جا ئەو تاکتیکە دەکرێ زۆر سادە بێت یان زۆر ئاڵۆز بێت بۆ نمونە تاکتیک مان هەیە زۆر سادەیە ڕاهێنەر پێش یاری بڕیار دەدات تۆپ لە گۆڵچیەوە بۆ هێرش بەر بنێرێت واتە بە یەک یان دوو پاس.
ئەوە تاکتیکە با زۆر سادەش بێت چونکە تۆ پێشتر بەرنامەت بۆ ئەو کارە داناوە و دەتەوێ لە ناو یاریگادا جێ بە جێی بکەی،یان دەتەوێ بە تیکی تاکا یاری بکەی یان هەر جۆرێکی تر کە خۆت مەبەستتە.
ئەوانە هەموویان تاکتیکن گرنگ ئەوەیە تۆ پێشتر پلانت بۆ داڕشتبێت،بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئایا ئەو پلانە تاچەند سەرکەوتوویە؟بەڵام یاری بێ پلان هەرچەندە بە ڕێک و پێکی و بە جوانیش یاری بکەی ناچێتە چوارچێوەی تاکتیک چونکە تۆ پێشتر پلانت بۆ دانەڕشتووەو لە گۆترە چوویتە ناو یاریگا و ئەو شێوازەی تۆ یاری پێ دەکەی بە ڕێکەوت دروست بووە هیچ بەرنامەڕێژییەک بوونی نیە تا یاریزانان پێوەی پابەند بن.
وە تاکتیک بە تۆپ و بەبێ تۆپیش دەکرێت، وە دەکرێ تاکتیک لە نێوان دوو یاریزان یان زیاتر یان تەواوی تیپ دا بێت.