خراپی ئاستی هەڵبژاردە بەهێزەکان لە مۆندیالدا

6/18/2018 5:52:50 PM

2156 جار خوێندراوەتەوە

سامان عارف
+ -

هەڵبژاردە بەهێزەکان یان هەڵبژاردە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیال، بۆچی ئەو هەڵبژاردانەی پێش مۆندیال چاوی ئەوەیان لەسەر بوو نازناوی مۆندیال بەدەست بهێنن یان ڕکابەرییەکی بەهێز بکەن لە پاڵەوانتیەکە شکستیان هێنا یان یەکسان بوون لەیەکەم یارییان لەمۆندیال.

تەواوی هەڵبژاردە بەهێز و پاڵێوراوەکان لەمۆندیالی 2018 وەک ئەڵمانیا و ئەرجەنتین و بەڕازیل و ئیسپانیا کە چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکرا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بەڵام لەیەکەم یارییاندا ئەو ئاستەیان پێشەکەش نەکرد کە چاوەڕێیان لێدەکرا، ئەمەش بۆ چەند هۆكارێک دەگەڕێتەوە کە گرنگترینیان فشاری سەر هەڵبژاردە بەهێزەکانە لەلایەن ڕاگەیاندن و هاندەرانەوە کە بەردەوام چاوەکانیان لەسەرە کەنابێت بچوکترین هەڵە بکەن کە ئەوەش دەبێتە هۆی یەکسان بون یان شکستی هەڵبژاردەکە، زۆرێک لەو هەڵبژاردانەی کە باسمان کردن جیاواز لەمۆندیالی ڕابردوو چەند یاریزانێکی لاویان بەشداری پێکردوە کە هەم ئەزمونیان کەمترە لە پاڵەوانێتیە گەورەکان هەم تا ڕادەیەک بەرگەی ئەو فشارە گەورەیە ناگرن کە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان دەیکەنە سەریان.

بە پێچەوانەی هەڵبژاردە بەهێزەکانەوە هەندێک لە هەڵبژاردەکانی تر کە یەکەم جاریانە بەشداری لەمۆندیال دەکەن یان چەند جارێک بەشداری مۆندیالیان کردوە بە دەرونێکی ئارام و تەنها وەک بۆنەیەکی بەشداریکردن لە مۆندیال دەڕوانن لەگەڵ ئەوەی ئامانجەکەیان گەورە نیە بەڵام لە تاقیکردنەوەکانی سەرەتادا بەباشی دەست پێدەکەن.

بۆ هەڵبژاردە بەهێزەکان و هەڵبژاردە لاوازەکانیش کە پێشتر واناسراون، یاری دووەمیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان یەكلاکەرەوە دەبێت و ئاستی ڕاستەقینەیان لە یاری دووەمدا بەدیار دەکەوێت لەبەر ئەوەی بەردەوام یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکان بۆ سەرجەم هەڵىژاردەکان قورس بوە.