یانەی شەتڕەنجی خانزاد و دەستپێشخەرییەکی گرنگ

2/3/2019 5:17:57 PM

1495 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد محەمەد پیرۆت
+ -

گرنگی یاری شەترەنج و بنچینەو یاساکان و چۆنیەتی یاریکردن، مرۆڤ فێری هەوڵ و کۆشش و قوربانیدان لەپێناو بەدیهێنانی ئەمانج گەلێک دەکات، لەپاڵ فێربوون و فراوان بوونی زەینی وەرزشکارەکە و زۆر گرنگی تر...
من لێرەدا نایەم باس لە هەموو ئەو زانست و زانیاریانەی کە هەیە سەبارەت بەو یاریە بکەم، بەڵکو پێویستە ئەو هەوڵەی یانەی شەترەنجی خانزاد بەرز بنرخێنرێ و کارو ماندوو بوونیان لەهێنانی ئەم یاریە بۆناو پڕۆگرامی خوێندنی پەیمانگا وەرزشیەکان لەبەرچاو بگیرێ، چونکە ڕاستە کۆمەڵێک یاری لەم پەیمانگایانە دەخوێندرێن بەتیۆری و بەپڕاکتیکی جێبەجێ دەکرێن، بەڵام بوونی یاریەکی وەک شەترەنج، لەم ناوەندە ئەکادیمیانەدا دەرفەتێکیشە بۆ یانەکانی کوردستان تاوەکو سود لە کادیران و دەرچوانی ئەم پەیمانگایانە وەر بگرن و ببنە فاکتەرێکی باش بۆ پێگەیاندنی ئارەزوومەندانی ئەم یاریە ، هەروەها هەرئەم گرنگیدانە بە یاری شەترەنج دەرگایەکیشە بۆ یانەکان تاوەکو لەم یاریەش کێبڕکێی باش بکەن و بچنە پێشەوە، جگە لەیاری تۆپی پێ و بالە، کە داهاتی یانەکان زۆرینەی بۆ ئەم دووبەشەیەو زۆر جار ئەو بەشانەش وەک پێویست نین.
بۆ یە لەکۆتایدا بەهیواین ئەم یاریە جگە لە وەی لەنێو پڕۆگرامی خوێندنی پەیمانگاکان گرنگی پێ دەدرێ، کە جێگەی دەستخۆشیە بۆ یانەی شەترەنجی خانزادو لایەنی جێبەجێکار،کە بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگاکان و مەشقکردنە، ئاوهاش لەگشت ناوەندەکانی خوێندندا مامۆستایان گرنگی بەم وەرزشە بدەن وەکو هەموو یاریەکانی تر لەنێو وانەی وەرزشدا، چونکە خوێندکاران ئاستی زیرەکیان لە ڕووی وردبینی بەرزدەبێتەوەو گرنگیەکی زۆری لە گەشەپێدانی عەقڵی مرڤەکانیشدا هەیە.